زیاتر لەهەزار چەكداری داعش لەسوریاوە بەرەو ڕۆژئاوای عێراق هەڵاتوون

عیراق

18/02/2019‌ 560 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەناڵی CNN بڵاویكردەوە، سەدان ئەندام‌و چەكداری داعش بە 200 ملیۆن دۆلار پارەوە لەسوریاوە بەرەو عێراق هەڵاتوون.

كەناڵەكە لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازی ئەمریكییەوە، بڵاویشیكردەوە، زیاتر لە 1000 چەكداری داعش لەسوریاوە بۆ كێو و دەشتایەكانی ڕۆژئاوای عێراق لەماوەی 6 مانگی ڕابردوودا هەڵاتوون، كە نزیكەی 200 ملیۆن دۆلاریان پێبووە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارە سەربازییەكە، ئەو چەكدارانە لەكاتێكدا هەڵاتوون، كە كۆتا ناوچەیان لەسوریا ماوەو ئێستاش ئاماژەكان بۆ ئەوەن بەم نزیكانە ئەو ناوچەیە كۆنتڕۆڵبكرێتەوە، كە لەگوندی باغۆزی باكووری رۆژئاوای سوریایە.

هەر بەوتەی ئەو بەرپرسە سەربازییە، لێكدانەوەكان ئەوە نیشاندەدەن خەلافەتی داعش كۆتا ڕۆژەكانی خۆی بەرێدەكات.

هـ ـ ح