شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵگرى عێراقى بهRT ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌بوبه‌كرى به‌غداى سه‌ركرده‌ى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش هێشتا له ژیاندا ماوه و له ناوخاكى سوریادایه.
سه‌رچاوه‌كه ووتیشى" ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى له‌م دوو ڕۆژه‌ى دوایدا له ناوچه سنورییه‌كانى نێوان عێراق و سوریا له هاتۆچۆدا بووه، ئه‌و ئێستا به كۆمه‌ڵ و له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانیدا ناگه‌ڕێت، به‌ڵكو ته‌نها هه‌ندێك له شوێنكه‌ووتوانى یاوه‌رىده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه كه "نه‌خشه‌ى جموجۆڵه‌كانى به‌غدادى لاى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ڕوون و ئاشكرایه، ئێستا به‌غدادى زۆر دوور نییه له‌وانه‌وه".
جێى باسه كه ئه‌مڕۆ میدیا ناوخۆییه عێراقییه‌كان له سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵگرى عێراقییه‌وه زاینارى ئه‌وه‌یان گواستۆته‌وه كه: "به‌غدادى له ترسى ئاشكرابوونى شوێنه‌كه‌ى، به به‌رده‌وامى له ناو خاكى سوریادا له گه‌ڕان و سوڕان دایه".
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ى به‌وشه كردووه كه به‌غدادى مێزه‌ره ئیسلامییه‌كه‌ى داناوه و جلوبه‌رگى هاوچه‌رخى پۆشیوه، تاوه‌كو له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه شوێنه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كرێت.
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر