شارپرێس:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌زیر و بریكاری هه‌شت وه‌زاره‌تی له‌كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمدا ده‌بێت، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا ناوی كاندیده‌كانی بۆ ئه‌و پۆستانه یه‌كلاده‌كاته‌وه.
دوای واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی سیاسی بۆ چوار ساڵی داهاتوو له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، شارپرێس زانیاریی ده‌ستكه‌وتووه كه پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان چوار وه‌زاره‌ته كه‌بریتییه له‌وه‌زاره‌ته‌كانی (دارایی، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاوه‌دانكردنه‌وه، پیشه‌سازی‌و بازرگانی).
به‌ده‌ر له‌و چوار وه‌زاره‌ته بزوتنه‌وه‌كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی به‌رده‌كه‌وێت، هاوكات بریكاری چوار وه‌زاره‌تیش دراوه‌ته گۆڕان كه بریتین له وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ، شارەوانی، کارەبا و پەروەردە).
یه‌كێكی دیكه له‌پۆسته باڵاكان كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كابینه‌ی نوێ وه‌ریده‌گرێت، پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەیه.
ڕ. ج