شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسیو راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، ئامادەیە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چیڵسی ئینگلیزی وەربگرێت.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشكرایكرد، كە زەینەدین زەیدان ئامادەیە بە مەرج پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چیڵسی وەربگرێتو مەرجەكانیشی لەسێ خاڵ خۆی دەبینێتەوە.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، یەكێك لەمەرجەكان، زەیدان نایەوێت چیڵسی دەستبەرداری ئیدن هازاردی بەلجیكیو یاریزانی یانەكەی بێت، هەروەها مووچەیەكی بەرزی پێبدرێت.
هاوكات داوای كردووە، كە ئیدارەی یانەكەی دوو سەد ملیۆن جونەی ئیستەرلینی تەرخان بكات بۆ كڕینی چەند یاریزانێك.
هـ ـ ح