چەند جۆرێك میوە رێژەی شەكرە لەخوێن بەرز دەكاتەوە

جیهان

19/02/2019‌ 2769 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاگادارییەك بۆ تووشبووانی شەكرەی جۆری ٢ ، كە دەبێت خۆیان لەچەند جۆرێك میوەی بەچێژ بپارێزن، كە رێژەی شەكر لەخوێنیان بەرز دەكاتەوە.

بەنەخواردنی ئەو میوانە دەتوانرێت مەترسییەكانی نەخۆشی شەكرە جۆری ٢ كەمبكرێتەوە لەڕێگەی پارێزكردن و گۆڕانكاری لەشێوازی ژیانكردندا.

هەروەها دەتوانیت ئەگەرەكای بەرزبوونەوەی شەكرەی خوێنت كەمبكەیتەوە بەدووركەوتنەوە لە هەندێ خواردنی دیاریكراوە، بەتایبەتی ئەوانەی تووشبوون بەشەكرو پێویستە خۆی لەو میوانە بەدوورگرێت.

شەكرە حاڵەتێكی باوە، كە 3.7 ملیۆن تووشبوو لە بەریتانیاندا هەیەو لەسەدا ٩٠ ی حاڵەتەكان تووشبووی جۆری ٢ حاڵەتەكە  بەهۆی بەرهەمنەهێنانی ئەنسۆلینەوە دروست دەبێت لەلایەن، یاخود خوێنەكە كارێك لەگەڵ ئەنسۆلینەكەدا ناكات. 

بەبێ ئەنسۆلینی پێویسیت جەستەكە تووشی كێشە دەبێت لەگۆڕینی شەكر لەناو خوێندا بۆ وزەی سودبەخش، ئەوە ڕاگەیەندراوە دەتوانیت مەترسی زیادكردنی شەكرەی خوێن كەمبكەیتەوە بەدوركەوتنەوە لە ئەنەناس.

باربی سێرڤیۆن شارەزا لەپارێزكاری خۆراكی ڕایگەیاند، زیادەڕەوی لە خواردنی ئەنەناس دەكرێت مەترسی زیادبوونت ڕێژەی شەكرەی لێبكرێت بۆ تووشبوانی نەخۆشییەكە. 

ئەنەناس ڕێژەی شەكری بەرزە ئەمەش واتای ئەوەیە، كە جەستە زۆر بەخێرایی تێكیان دەشكێنێت بۆ شەكرە جیاوازەكان.

ئەو وتیشی: تووشبوانی نەخۆشی شەكرە ڕۆژانە ئەنەناس دەخۆن پێوستەكات خۆیان بەدورگرن لە خواردنی زیاد لە نیو كوپ(٦٤ گرام) ئەنەناس لە رۆژێكدا.

سێرڤۆنی لە ماڵپەڕە پزیشكیەكەیدا نوسیویەتی VeryWell Health ، هەندێك میوەی دیاریكراو ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا بە شێوەیەكی خێراتر.

ئەنەناسی تازە خۆش و شیرینە، بەتایبەتی تەواو پێگەیشتووە، كە ئەمەش دەیكاتە خواردنێكی رێژەی شەكر بەرزو پەیوەستە بەوەی، كە تۆ چۆن قاژی دەكەیت، ئەسوری و بەرزییەكەی دەتوانێت ڕێژەی كاربۆهیدراتەكەی بگۆڕێت و ئاسانكری بكات بۆ زیادە ڕەوی كردن لە خواردنیان. 

ئەگەر پێویستە ئەنەناس بخۆیت هەوڵبدە پانەبدبیت بە نیو كوپەوە (ئەنەناسەكە بجنە) و هەوڵبدە لەناو ژەمەكاندا بیخۆیت یاخود لەگەڵ خواردنی دەوڵەمەند بە پرۆتین و ماستی كەم چەوری و و پەنیری چەوری كەم.

خۆت بەدووربگرە لە ئەنەناسی لە قتونراو چوونكە بە شەكر شیرین كراوە، ئەگەر ئەنەناسی كەم لەقتونراو دەكڕی ئەو جۆرە بكڕە كە بەشەكر خۆشنەكراوە.

پسپۆڕی بواری خۆراكەكە ئەمەشی بۆ قسەكانی زیاد كرد؛ ئەگەر شەكرەت هەبێت پێویستە لە زۆر خواردنی ترێش بەدووربیت.

یەك دەنكە ترێ یەك گرام كاربۆهیدرات لەخۆ دەگرێت،ئەمەش واتا ١٥ دەنكە ترێ بەشی یەك كەسە.

ئەوەشی وت: تووشبوو پێوستەكات خۆی لە خواردنی گێلاس و مۆز و میوە وشككراوەكان بەدوور بگرێت.

كەسانێكی زۆر ڕەنگە نەخۆشی شەكرەیان هەبێت و ئاگاداری نەبن، هەروەكو نیشانەكانی پێویست ناكات  نیگەرانت بكەن.

نیشانە باوەكانی نەخۆشی شەكرە هەستكردن بە  ماندوێتی زۆر، میزكردنی زیاد لە پێویست وە هەبوونی تینوێتیەكی بێئەندازە(نەشكێندراو)

دەستنیشانكردنی حاڵەتەكە لە كاتێكی زووەوە گرینگە, چونكە نەخۆشەكان لەبەردەم مەترسی جۆراوجۆردان، لەناویشیاندا جەڵدەی دڵ.

ڕاوێژ بە دكتۆرێك بكە ئەگەر لە بارەی نیشانەكانی هەبوونی شەكرەوە دوودڵیت، یاخود ئەگەر پێتوایە لە مەترسیدایت.

پشكنئنێكی خێرای خوێن بەسە تاكو دەركەوێت شەكرەت هەیە یاخود نا.

وەرگێڕان: ئەحمەد سامان