خۆشەویستی چۆن تەندروستی دڵ باشتر دەكات؟

جیهان

19/02/2019‌ 2044 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك بیر لە خۆشەویستەكەت دەكەیتەوە دڵت گەرم و نەرم دەبێت؟ یان ترپەیەك لێدا؟ یان دەست دەكات بە تەپە تەپ؟

مرۆڤ لەدێر زەمانەوە دڵ بەسەرچاوەی مەیلەكان پێناسە دەكات، لەوانەیە لەسەردەمی میسرییە دێرینەكان و یۆنانییەكانەوە سەریهەڵدابێت، ئەرستۆ، بۆ نموونە، پێیوابوو مێشك لەناو دڵدایەو وایدانابوو ئەو پەمپە میكانیكییە زیندە چالاكە دروستكەری هەموو بیركردنەوە‌و هەستە.

دكتۆر ساندیپ جۆوهار، دكتۆری وردی نەخۆشییەكانی دڵ و نووسەری نیویۆرك ناوی لەو دڵە ناوە "دڵی مێتافۆریكی، یا دڵی خوازراو".

دكتۆر جۆوهار، كە لە پەڕتوكێكدا بەناوی دڵ‌و مێژوویەك، لێكۆڵینەوە دەكات لەپەیوەندی نێوان ئەو ئەندامەی هێندەی مشتێكە (دڵ) و ئەوەی ناومان ناوە دڵی خۆشەویستی، پێناسەی دڵی خوازراو دەكات و دەڵێت: دڵی خوازراو ئەو دڵەیە، كە پێش ئەوەی زانست بێت دەمانناسی.

جۆوهار وتی: دڵ تۆوی ڕۆح بوو، ئەو شوێنەبوو، كە هەستەكانمانی لێنیشتەجێبوو، هەستەكانی وەكو خۆشەویستی‌و بوێری.

وتیشی: لەو بیست ساڵەی وەك پزیشكی وردی دڵ تێبینیم كردووە، كە ئەو دڵەی بە خۆشەویستییەوە بەندە، ئەو دڵە خوازراوە، بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاردەكاتە سەر دڵە بایۆلۆجییەكەمانەوە، ئەوانەی پەیوەندییەكی تەندروستی خۆشەوستیان هەیە، دڵێكی باشتریان هەیە لەڕووی تەندروستییەوە.

خۆشەویستی لەمێشكەوە دەستپێدەكات، پێی دەڵێین كەوتنە داوی خۆشەویستی، وەكو ئەوەی نەتوانین كۆنتڕۆڵی ئەوە بكەین، كە چۆن بە تەڵەكەوە دەبین، بەڵام ئەو گورزە هەستەی ئێمە بەهی دڵی دەزانین لە ڕاستیدا سەرەتا لە قووڵایی مێشكەوە سەرهەڵدەدات.

یەكەم جار بە مەیلێك دەستپێدەكات،یەكەم سەرنجڕاكێشان پەلەپیتكەی ڕێچكەی دۆپامین لە ناوڕاستی مێشك دەتەقێنێت،دۆپامین ناسراوە بە دەمارەگوێزەرەوەی هەستكردن بە خۆشحاڵی،هەروەها پێشمان دەڵێ كە سەرنج بدەین و چاوەڕێی خەڵاتبین.

دۆپامین ئامادەمان دەكات بۆ هەنگاوی داهلتوو،كە پێی دەڵێن:هۆگربوون یا شەیدابوون.ڕێژەی بەرزی  دۆپامین سیڕۆتۆنین كپ دەكات، توێژینەوەكان پیشانیان داوە كە ئەوە هەمان شتە ڕوودەدات لەوانەی نەخۆشی واساسیان هەیە و بە شتێكەوە هۆگردەبن و دەبێتە نەخۆشی.

هەروەها مێشك بە ڕژێنەكانی سەرو گورچیلەكان دەڵێ كە ماددەی كیمیایی وەكو هۆڕمۆنی ئەدریناڵین و ئێپینیفرین دەربدەن،كە وادەكات جار جار بلەرزین و هەست بكەین دڵمان پەلە پەل دەكات كە بیر لە شیرینەكەی دڵمان دەكەینەوە.

مێشك بە دەردانی هۆڕمۆنی ئۆكسیتۆستین،كە پێی دەوترێ هۆڕمۆنی خۆشەویستی بە تەواوی جێگیری دەكات،كە وا دەكات جووتەكان ببنە هاوبەشی بەهێزی یەكتر.ئۆكسیتۆسین هۆڕمۆنێكە لە ژێر مێشكە ڕژێن دەردەدرێت لە كاتی پەیوەندی ئەرخەیانی،وەكو لە باوەش گرتن وماچكردن و گەشتن بە ترۆپكی ئارەزوو.

خۆشەویستی باشە بۆ دڵ.
بە لێشاو گەڕانی لەش نەو هۆڕمۆنانەی  خۆشەویستی دروست دەكەن شتێكی سەرسوڕهێنەرە بۆ كۆئەندامی دەمار و دڵ،ئەو هەستە گەرمەی سۆزداری سۆزداری بەشی پاراسمپەساوی كۆئەندامی دەمار چالاك تر دەكات كە وا دەكات زیاتر ئاسودەبین،قەلەقی كەم دەكاتەوە و خەمۆكی و دڵە ڕاوكێ باشتر دەكات.هەروەها هەستی خۆشەویستی بەشی سمپەساویش لە كۆئەندامی دەمار  خاو دەكاتەوە كە بەرپرسە لە هەڵوێستەی شەڕكردن-یان-هەڵهاتن،كە ئەو بەشە خاو دەبێتەوە،لولەكانی خوێن زیاتر دەكرێنەوە و فشاری خوێن دادەبەزێت.بە گوێرەی قسەكانی جۆوهایەر.

توێژینەوەیەك كە 60 جووت خۆشەویست تێیدا بەشداربوون گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە فشاری خوێنیان ئەو كاتانە كەمترە كە  لەگەڵ خۆشەویستەكەیان كات بەسەر دەبەن بە بەراورد بەو كاتانەی بەتەنیا یاخود لەكەڵ خەڵكیترن.

لە توێژینەوەكان ئەوە دەركەوتووە كە ئەو پیا و ژنانەی هاوسەرگیریان كردووە كەمتر مەترسی كێشەی دڵ و مولولەكانی خوێنیان هەیە تا ژن و پیاوی سەڵت.ئەو دەرئەنجامانە شیكاری زیاتر لە 280,000 ژن و پیاوە كە لە توێژینەوەكە بەشداربوون،دەرئەنجامێكیتر ئەوە بوو كە هاوسەرگیری،ڕێگرە لە نەخۆشیەكانی دڵ.  

دكتۆر جۆوهایەر هەروەها ئاماژەی بەوەدا، كە پاڵپشتی كۆمەڵایەتی پێدەچێت كۆئەندامی بەرگری باشتر بكات و مەترسی هەوكردن كەم بكاتەوە كە زیان بەخشە بۆ دڵ.

توێژەرەكانی شاری پیترسبێرگ، لە توێژینەوەی هەڵامەت هەستان بە پێوانی ئاستی پاڵپشتی خێزان،هاوڕێ و ڕێكخراوەكانی خەڵك،دواتر ڤایرۆسی هەڵامەتیان كردە لوتیانەوە،دەركەوت ئەوانەی كە پاڵپشتیان زیاتربوو كەمتر توشی پەتاكە بوون.

سێكسیش پێدەچێت بەرگری لەش زیاد بكات، توێژینەوەیەكی قوتابیانی كۆلێژ كە لە پەیوەندی باشدابوون،گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی كە ئەوانەی هەفتەی جارێك یان دوو جار سێكسیان  ئەنجامدابوو ڕێژەی  immunuglobin  زیاتربوو لەناو لیكدا ،كە ئەوەش یەكەم هێزی بەرگری لەشە دژی نەخۆشی هەناسە.

بەپێی قسەكانی دكتۆر جۆوهایەر ،پەیوەندیەكی خۆشەویستی لەوانەیە كاربكاتە سەر دڵت بەوەی هانتبدات تەندروستتر بجوڵێیتەوە كە مەترسی نەخۆشی دڵ كەم بكاتەوە،چونكە زیاتر گوێڕایەڵی دەزگیرانەكەت دەبیت كە پێت بڵێ حەبەكانت بخۆ یان سەردانی دكتۆر بكە.

كاریگەری دڵێكی خەمبار یاخود شكاو
بەداخەوە،كاریگری خۆشەویستی لەسەر دڵ بە پێچەوانەوەیە .

ئەوانەی لە پەیوەندیەكی بێ خۆشەویستی یاخود پەیوەندی زەحمەتدان لەگەڵ خۆشەویستەكەیان یان منداڵەكانیان،یان ئەوانەی لە كارەكەیان یان لە ژیان دڵ خۆش نین،زیاتر توشی نەخۆشی دڵ دەبن،دكتۆر بەردەوام دەبێت و دەڵێت: دەزانین كە خەمۆكی هەوكردنی لولەكانی خوێن زیاد دەكات،ئەوەش قەتماغەبوونی خوێن زیاد دەكات،زۆربەی جڵتەی دڵیش بەهۆی فەتماغەبوونی خوێنەوە ڕوودەدات لەو مولولەخوێنانە خوێن بۆ دڵ دەگەیەنن.

توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی دڵ لەو ژن و پیاوانە زیاترە كە چەند جارێك جیابوونەتەوە،ئەو ژنانەی دوو جار جیابوونەتەوە ئیگەری جەڵتەی دڵ 77% بووە بەڵام ئەو پیاوانەی بە هەمان شێوە دوو جار جیابوونەتەوە,مەترسیەكە كەمتر بووە بە ڕێژەی 30%،كە ئەو مەترسیش نامێنێ دوای ئەوەی دووبارە هاوسەرگیری دەكەنەوە،بە پێچەوانەی ئافرەتەكان كە هەتا دوای دوبارە هاوسەرگیری مەترسیان لەسەر دەمێنێت.

دكتۆر جۆوهایەر وتی: مەترسی ڕودانی جەڵتەی دڵ لە یەكەم ساڵی دوای ڕووخانی پەیوەندی خۆشەویستی دوو كەس لە هەموو كاتەكانی تر زیاترە،وە ئەگەر كەسێك بەبێ پاڵپشتێكی كۆمەڵایەتی پێوبست،توشی جەڵتەی دڵ ببێت،ئەگەری زیاترە درەنگ چاك ببێتەوە یاخود گیان لەدەست بدات.

هەر ئەوەندە نییە، جیابوونەوە بەڕاستی دەتوانێت دڵت بشكێنێت بابەتێكی زۆر دڵڕفێن هەیە پێی دەوترێت:كۆ نیشانەی دڵی شكاو ،دڵ بەڕاستی شێوەی دەگۆڕێت كاتێك ڕووبەڕووی تێكچونێكی سۆزداری دەبێتەوە،وەكو نەمانی پەیوەندی خۆشەویستی یان مردنی كەسێكی ئازیز.

ناو نراوە دڵە نەخۆشی تووشبوو بە هۆی سترێسەوە،ئەو حاڵەتە كاتێك ڕوودەدات كە دڵ بەر زەبرێكی دڵە ڕاوكێی زۆر كتوپڕ دوبێتەوە و گوێچكەلەی چەپی خوارەوەی لاواز دەبێت،لەجیاتی ئەوەی چۆن بە شێوەیەكی ئاسایی لەكاتی گرژبوون و پاڵنانی خوێن شێوەی وەكو ڕمێكی لێدێت،بەڵام ناتوانێت بەتەواوی گرژ ببێت و شێوەی وەكو مەنجەڵێك دەگۆڕێت.

یەكەم جار لە ساڵی 1990 لە یابان باسی ئەو حاڵەتە كرا،دڵێكی شكاو زۆر    شێوەی لە تەڵەی هەشتپێی یابانی دەچوو كە پێی دەڵێن و  لەوەوە دكتۆرەكان ناویان لە حاڵەتەكە نا دڵە نەخۆشی takutsubo                    takutsubo. ئێستا لە زۆربەی كاتەكان كە دڵ دڵەڕاوكێ سۆزداریەكی لەسەر لادەچێت،شێوەی دەگەڕێتەوە سەر شێوەی ئاساییەكەی خۆی،بە پێی قسەكانی دكتۆر جۆوهەیر بێت،بەڵام بەڵام دكتۆر دەڵێت،نەخۆشم هەبووە تووشی سستی دڵ بووە،كارەبای دڵی تێكچووە،هەتا گەیشتۆتە مردن بەهۆی ئەو حاڵەتەوە،پێیوایە كە نموونەیەكی زۆر ڕوونە كە چۆن ژیانی سۆزداریمان ڕاستەوخۆ كاردەكاتە سەر دڵمان.

ئەوەت خۆشبوێت كە لەگەڵتە.
ئەگەر لە ژیانتا ڕۆمانسیەتێكی جێی باس نییە،خەم مەخۆ،زانست بە دڵنیاییەوە پێت دەڵێت كە كیمیاییەكانی خۆشەویستی دەردەدرێن گەر سۆز و خۆشەویستیت هەر شتێكی هەبێت.

بۆ هەندێك كەس،چڕوپڕترین پەیوەندی لە ژیاندا لەگەڵ منداڵەكانیان یان دایك و باوكیان یاخود ئاژەڵە ماڵیەكانبێت،جۆوهایەر دەڵێت:بۆیە من پێم وانیە خۆشەویستی بابەتەكەبێت،لە ڕاستیدا ئەوەی گرنگبێت هەستەكانە.

لە ئامێز گرتنی هاوڕێیەك یان ئەندامێكی خێزان ڕێژەی ئۆكسیتۆستین دەفڕێنێت،ئەو هۆڕمۆنەی وادەكات هەست بە خۆشبەختی بكەین و ئاسودەبین،توێژینەوەكان دەریانخستووە كە باوەش دەتوانێ دژی تەنگەژە و قەلەقی داهاتوو بمانپارێزێت بە كەمكردنەوەی فشاری خوێن و لێدانی دڵ

كاری خۆبەخشی ڕێگەیەكی تری پێكهێنانی پەیوەندیەكی تەندروستە كە دەتوانێ باری دەروونی باشتر بكا و خەمۆكی نەهێڵێت،زانست پیشانی داوە كە ئەوانەی كاتی خۆیان بۆ خۆبەخشی تەرخان دەكەن،ڕێژەی مردن لە ناویان كەمترە،هەروەها ئەوانەشی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە كەمتر هەست بە ئازار دەكەن كاتێك یارمەتی ئەوانیتر دەدەن.

لە بیر مەكەن هاوڕێ هەست ناسكەكانمان،سودە تەندروستیەكانی هەبوونی ئاژەڵێكی ماڵی سەلمێندراون،هەم بۆ ئاژەڵەكە هەم بۆ خەڵك.

سەنتەری ئەمریكی بۆ كۆنتڕۆڵی نەخۆشی و پارێزی لیستێكی گەورەی سودەكانی خۆشویستنی ئاژەڵێكی ماڵی بۆ دڵێكی تەندروست داناوە،كە لە ناویدا،كەم بوونەوەی فشاری خوێن و چەورییەكان،لە هەمانكاتدا زیادكردنی هەلی وەرزش كردن،چالاكی دەرەوەی ماڵ و كۆمەڵایەتی بوونی تێدایە.

وەرگێڕان: چاوان دیار محەمەد