نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

19/02/2019‌ 561 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، شەش سەنت نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.19 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا لەچەند رۆژی رابردوو نرخەكەی گەیشتە 66.83 دۆلار، كە ئەوە بەرزترین ئاستی 2019 بوو.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 37 سەنت نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.96 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

نزمبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەو جێگیربوونی بەرهەمی ئەمریكاو وڵاتانی ئۆپیك هەیە، كە لەچەند رۆژی رابردوو بەرهەمی ئەو وڵاتانە رووی لەكەمبوونەوە كردبوو، بۆیە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە