مانگی بەفراوی.. دەركەوتنی مانگی سپی پڕی تەواو لە ساڵی ‌۲۰۱۹

هەمەڕەنگ

19/02/2019‌ 1924 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەوی سێ‌ شەممە خەڵك لەهەموو جیهانەوە دیاردەی دەركەوتنی مانگی سپی تەواو دەبینین.

(full snow moon) ، مانگی پڕی بەفراوی ، مانگەكە بەپڕی لەو كاتەدا بەشێوەیەكی گەورەتر و درەوشاوەتر لەكاتە ئاساییەكان دەردەكەوێت.

بەپێی هەواڵی پێگەی میرۆر لەبەریتانیا بەهۆی رووی ئاسمان ئەو دیاردەیە بەتەواوی دەبینرێت، كە بەو هۆیەشەوە بەشێوەیەكی ڕوون و درەوشاوە دەركەوێت.

لەهەرێمی كوردستانیش باشترین هەل بۆ بینینی پێویستە سەعات 7:53 دەقیقە سەیری ئاسمان بكرێت ، هەرچەندە لە سەعاتەكانی دواتر لەشەودا بە شێوەیەكی ڕوون و درەوشاوەتر دەردەكەوێت.

(super moon) یاخود مانگی پڕ چیە؟
مانگ  ئەمشەو بەشێوەیەكی گەورەتر و درەوشاوەتر دەردەكەوێت بەهۆی ئەوەی مانگ بەشێوەیەك لەشێوەكان لەزەوی نزیك دەبێتەوە بۆ نزیكترین ئاستی.

مانگ بە شێوەیەكی هێلكەیی بەدەوری زەویدا دەخولێتەوە ئەمەش وا دەكات نزیك، یاخود دووربكەوێتەوە لە هەسارەكەمان كاتێك  بە دەوریدا دەخولێتەوە.

دورترین خاڵ لەخولگەكەدا، كە پێی دەوترێت (apogee) ، یاخود كرۆپك، كە نزیكەی  ۲٥۳ هەزار میل لە زەوییەوە دوورە، لە هەمان كاتدا نزیكترین خاڵ لەخولگەكەدا، كە پێی دەوترێت (perigee) ، كە نزیكەی ۲۲٦ هەزار میل لە زەویەوە دوورە .

كاتێك مانگی پڕ لەنزیكترینن خاڵ لە خولگەكەدا دەردەكەوێت پێی دەوترێت (supermoon). 

بۆچی پێی دەوترێت مانگی پڕی بەفراوی؟ 
ئەم دیاردەیە چەن ناوێكی جیاوازی پێدەوترێت ، لە سەرەتاكاندا هۆزە ڕەسەنە ئەمریكییەكان ناویان نابوو مانگی پڕی بەفراوی ، ئەمەش لەبەر ئەوەی بەفرێكی زۆر لەم كاتانەی ساڵدا دەباری. 

كەی( supermoon) یاخود مانگی پڕی داهاتوو ڕودەدات؟
لە ساڵی ۲۰۱۹ دا ( ۳ )جار  ئەو دیاردەیە ڕودەدات ئەش دووەم دیاردەی گەردوونی مانگی پڕە، كە لەمساڵدا ڕویداوە.  

سێیەم و كۆتا ( supermoon) مانگی پڕ، كە لە ساڵی ۲۰۱۹ ڕودەدات دەكەوێتە ڕۆژی ۲۳ ئازار، كە پێی دەوترێت(  full worm moon).

وەرگێڕان: ڕێناس جەبار