شارپرێس: بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، نزیكەی 2 هەزار بەكتریای جۆراوجۆری تر، كە پێش نەناسراوبوون، دۆزارنەوە. ئەو لێكۆڵینەوە، كە دامەزراوەی "بایۆ ئەنفۆرماتیك"ی ئەوروپا ئەنجامیداوە، توانیویەتی ئەو 2 هەزار جۆرە بەكتریا بناسێتەوە، كە لەریخۆڵەی مرۆڤدا هەیە. هەرچەندە بەكتریاكانی ڕیخۆڵەی مرۆڤەكان هێشتا بەتەواوی نەناسراونەتەوە، بەڵام لێكۆڵینەوەی زۆر ئەنجامدراوەو سوودەكانی ئەو بەكتریانە دەردەخات و هەندێكشیان خراپن بۆ تەندروستی مرۆڤ، كە بەكتریاكانی جۆری دووەمن. ڕیخۆڵەی مرۆڤ شوێنی ئامادەبوونی میكرۆبەكانە، كە بە"مایكرۆبیۆتا-microbiota-" ناودەبرێت، هێشتا توێژینەوەی زۆر بۆ ناسینەوەی كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستی ئەنجامدەدرێت. زانایان لە ئێساشدا هەرخەریكی زانیاری و شتی زیاترن لەبارەی بەكتریاكانەوە، كە ناسینەوەی جۆراوجۆرەكانی بەكتریا، توێژینەوەی زۆری لەبارەوە دەكرێت. هەرچەندە لێكۆڵەران لەو لێكوڵینەوەیاندا سەمپڵی جۆڕاوجۆریان لەڕیخۆڵەی كەسانی جۆراوجۆر لەجیهان، وەك ئەوروپا و ئەمریكادا وەرگرتووە، بەڵام ئەو زانیارییانە هەندێك ناوچەی دووركەوتووی دونیای نەگرتووەتەوە، كە ئەمەش دەتوانێت جۆرەكانی بەكتریا بەبێ هەندێك تاقیكردنەوەی تایبەت (زەرع) كە كاتخایەنە، لێكدانەوە بۆبكات. ئەو پسپۆڕانە هەروەها دەشڵێن: بەو شێوازە نوێیە دەتوانرێت پێشكەوتنی دركی زاناكانی لەڕیخۆڵەی مرۆڤی بەدوادا بێت تا وێنەیەكی تەواوتر لەم بەكتریایە، هەنگاوانێكی بەرەو پێشتر بۆ دەرمانی نەخۆشییەكانی ڕیخۆڵەشی بەدوادا بێت.