كۆسرەت رەسوڵ لێدوان لەبەرپرسانی یەكێتی قەدەغە دەكات

کوردستان

19/02/2019‌ 8270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری یەكێتی نیشتمانی، بەنووسراوێك لێدوانی لەبەرپرسانی حیزبەكەی قەدەغە كردووە.

نووسراوەكە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەمیدیاكانی یەكێتی بڵاوكراوەتەوە، كە بەپێی ئەو نووسراوە، جگە لە لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی هیچ بەرپرسێكی تر نابێت لێدوان بۆ میدیاكان بدات.

كۆسرەت رەسوڵ هۆشداریشداوە بە بەرپرسانی یەكێتی، ئەگەر پابەند نەبن، ئەوە تووشی لێپرسینەوە دەبن.

هـ ـ ح