شارپرێس:
ژماره‌ی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی له‌نێو ماڵی هه‌ریه‌كێكماندا بونی هه‌یه، ده‌كاته نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌كتریا، به‌ڵام سه‌رجه‌میان زیانبه‌خش نین.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌ماڵپه‌ڕی بزنس ئینسایده‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه حه‌مام و ته‌والێت پیسترین شوێنی نێو ماڵ نین، به‌ڵكو له‌نێو ماڵدا زیاتر له 200 هه‌زار به‌كتریا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئاخۆ هه‌موویان زیانبه‌خشن؟
شاره‌زایان ده‌ڵێن پێویست به‌نیگه‌رانیی ناكات، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌و به‌كتریایانه زیانبه‌خش نین به‌ڵكو هه‌ندێكیان سودیان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ده‌بنه هۆی دڵخۆشكردنی مرۆڤ.
هاوكات توێژینه‌وه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌لانه‌ی ناو حه‌مام‌و ته‌والێتی پێپاكده‌كرێنه‌وه، بڕێكی زۆر به‌كتریای زیانبه‌خشی تیادایه.
ڕ . ج