شارپرێس:
ئه‌گه‌رچی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه سه‌ره‌تا ده‌یه‌ویست كه‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه، به‌ڵام دواتر له‌و هه‌وڵه پاشگه‌وبوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد، ساڵی 2008 ئه‌وكاته‌ی بنزیمه له یانه‌ی لیۆن یاریده‌كرد، تیكسكی بێرجستین كه سكرتێری وه‌رزشی ئه‌وكاته‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بووه، سه‌ردانی فه‌ره‌نسای كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی بنزیمه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
رۆژنامه‌كه ده‌شڵێ، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پێی وابووه له‌داهاتوودا بنزیمه ده‌بێت یاریزانێكی گرنگ له‌دونیای وه‌رزشدا.
له‌باره‌ی هۆكاری واژۆنه‌كردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بنزیمه ڕۆژنامه‌ی ماركا ده‌ڵێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژایانی خێزانیی و ژینگه‌یی بنزیمه هاوكار نه‌بووه بۆ مانه‌وه له‌به‌رشه‌لۆنه، بۆیه یانه‌كه ناچاربوون ده‌ستبه‌رداری گواستنه‌وه‌ی بنزیمه بن.
ڕ . ج