شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
له یه‌كێك له شاره‌كانی توركیا سه‌گێك وێنه‌ی وه‌فاداری بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی پیشانده‌دات و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له هه‌مان شوێندا چاوه‌ڕوانی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات، بێئەوەی کەس بتوانێت ناچاری بکات له‌و شوێنه بڕوات.
لە شاری بۆدروومی تورکیا سه‌گێك بۆ ماوه‌ی ساڵێك لە ویستگەیەکی پاس چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه، ئەو سەگە کە خەڵکی ئەو شارۆچکەیە ناویان ناوە "ئو" واتا "ژیان" بە زمانی تورکی.
خەڵکی ناوچەکە دەڵێن، خاوەنی سەگەکە دەستبەرداری سەگەکە بوون و وازیان لێهێناوە، بۆیە لەوکاتەوە نەگەڕاونەتەوە، بەڵام سەگەکە بەردەوام جاوەڕێی گەڕانەوەیان دەکات.
دەشڵێن، یەکێک لە خێزانەکانی ئەو ناوچەیە گرنگی بە سەگەکە دەدەن و لەکاتی سەرما و سۆڵەدا دەیبەنە ژوورەوە و بەشێوەیەکی بەردەوام خواردنی پێدەدەن.
یەکیک لە دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە دەڵێت، "ئێمە دەزانین کە ئەو خیزانەی خاوەنی ئەو سەگە بوون ناگەڕێنەوە، ئەوان دەستبەرداری بوون و بەجێیان هێشتووە، ئەویش دوای ئەوەی هەندێک لە هاوسێکانیان سکاڵایان لە سەگەکە هەبووە، دواتریش ئەو خێزانە لەشاری بۆدروم رۆیشتوون".
سەرەڕای ئەوەی خەڵکی ناوچەکە گرنگی بە سەگەکە دەدەن و خزمەتی دەکەن، بەلام ئەو سوورە لەسەر هاتنەوە بۆ هەمان شوێن لە ویستگەی پاسەکان، بەو ئومێدەی رۆژێک لە رۆژان خاوەنە رەسەنەکەی بگەڕێتەوە".