شارپرێس:
ئەوکەسەی هێرشی کردە سەر چەند هاوڵاتییەک
لەشاری مارسیلیا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فەرەنساوە کوژرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ناوچه‌ی كانیبار-ی شاری
مارسیلیا-ی باشوری فه‌ره‌نسا كه‌سێك بەچەقۆ هێرشیکردە سەر هاوڵاتیانی و دوای
بریندارکردنی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، هێرشبەرەکە کوژرا.
میدیاکانی فەرەنسا ڕایانگەیاندوە "روداوه‌كه له‌نزیك بنكه‌یه‌كی
پۆلیس رویداوه و تیایدا هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لە کەسێک کردوە کە بەچەقۆ هێرشی
کردوەتە سەر چەن رێبوارێک، هاوكات پۆلیس ناوچه‌كه‌یان به‌روی رێبواراندا داخستوه".
میدیاکان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه "هێرشبەرەکە به چه‌قۆ
هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر رێبوارانی ناوچه‌كه و 4 كه‌سی به‌ر چه‌قۆ داوه".
هـ ـ ر