عێراق کڕینی سیستەمی موشەکیS400ی بەدرۆ خستەوە

عیراق

19/02/2019‌ 1007 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باڵیۆزی عێراق لە ڕوسیا، گفتگۆکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕوسیا لەبارەی گواستنەوەی سیستەمی بەرگریی-ئاسمانیی S400ی بەدرۆخستەوە.

حەیدەر هادی- باڵیۆزی عێراق لە ڕوسیا بە ئاژانسی ئیسپۆتینگ-ی ڕوسیی ڕاگەیاند "هیچ گفتگۆیەک لەگەڵ ڕوسیا لەمبارەیەوە ئەنجامنەدراوە و لە ساڵی ڕابردوودا ئەوە لەبارەی عێراقەوە گووترا، کە عێراق لەگفتگۆی کڕینی سیستەمی موشەکیS400-دایە، بەڵام ئەم بابەتە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییەو لەداهاتووشدا نازانین چ شتێک ڕوودەدات".

باڵیۆزی عێراق لەڕوسیا ئاماژەی بەوەشدا "ئێمە پەیوەندی باشمان لەڕوانگەی سەربازییەوە لەگەڵ ڕوسیادا هەیە، ئەگەر لە داهاتووشدا حکومەتی عێراق بیەوێت ئاوا سیستەمێک هاوردەی وڵاتەکەی بکات، لەمبارەیەوە لەگەڵ ڕوسیا گفتگۆی پێویست دەکات".

ئەم لێدوانانەش لەکاتێکدایە بەم تازەییانە هەندێک هەواڵ پەیوەست بە گفتوگۆی مۆسکۆ و بەغدا لەبارەی گواستنەوەی ئەم سیستەمە بۆ عێراق بڵاوکرایەوە.
هـ ـ ر