نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم روو لەبەرزبوونەوە دەكات

sharpress.net

578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/02/2019‌

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 100 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 100 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، كە چەند رۆژی رابردوو لەخوار سەدو بیست هەزارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 136 هەزار دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 153 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 10 هەزار دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved