نەوتی برێنت نزمدەبێتەوەو خاوی ئەمریكاش بەرزترین ئاست تۆماردەكات

sharpress.net

281 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/02/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی رووی لەنزمبوونەوە كرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو جۆرە نەوتە، بەڵام خاوی ئەمریكی بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا ماڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی پێنج سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.45 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا رۆژانی رابردوو بەرزترین ئاستی 2019 تۆماركردو نرخەكەی گەیشتە 66.83 دۆلار.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 50 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.09 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە بەرزترین ئاستی ساڵی 2019یە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ئەمریكا پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەو وڵاتە هەیە، كە رەنگە نرخەكەی زیاتریش لەبازاڕەكان بەرزبێتەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved