ژەهری "سالیۆم".. وردەكاری كوشتنی سەركردەیەكی عەرەب لەلایەن ئیسرائیلەوە

sharpress.net

2999 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/02/2019‌

شارپرێس.. وەرگێران: 
راوێژكارێك بۆ یەكەمجار ئەوە ئاشكرایكرد، كە ئیسرائیل سەركردەیەكی عەرەبی ناوداری كوشتووە، كە ئەویش یاسر عەرەفاتی سەرۆكی پێشووتری فەڵەستین.

بەسام ئەبو شریف، راوێژكاری پێشووی سەرۆكی كۆچكردوی فەلەتسین "یاسر عەرەفات" بۆ یەكەمجار باس لە چۆنییەتی كوشتنی عەرەفات دەكات، كە قسەكانی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەبەرنامەی "جدل" لەكەناڵی "ئەی وان تی ڤی"ی ئوردنی لەرۆژی دووشەممەدا.

ناوبراو وتی: ئیسرائیل عەرەفاتی لە رێگەی پێدانی ژەهرەوە كوشتووە، بەوەی ژەهری بۆ كردووەتە ناو ئەو مەعجونە دانەی، كە بەردەوام بەكاریدەهێنا، دیارە ژەهرەكە لەجۆری لەسەرخۆ بووە و لەگەڵ هەر بەكارهێنانێكی فلچەی دان رێژەیەكی چووەتە نێو پوكەكانی و پاشان چووەتە نێو خوێنەكەیەوە.

وتیشی: "چەند جارێك عەرەفات هۆشداری دابوو لە پلانی تیرۆركردنی پێش ماوەیەك لە مردنی، بەڵام تێبینی ئەو بابەتەی نەكردبوو"، باسی لەوەش كردووە عەرەفات هەستی بەخەجاڵەتی دەكرد لەوەی ئاگادارم كردبووەوە، خواردن لە چیشتخانەكەی نەخوات، دەرمان و چارەسەر لە دەستی كەسەوە وەرنەگرێت، پێم وت، "من خۆبەخشم ، خۆم و خێزانەكەم ئەم رۆڵە دەبینین".

راوێژكارەكەی عەرەفات بەردەوام دەبێت‌و دەڵێت "نامەیەكی نووسراوم بۆ نووسی، ئەویش دابوی بەدەستی كەسێك و ببووە جێگای دڵەڕاوێكیی ئەوانەی دەوربەری"، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات "رۆژنامەنوسێكی ئیسرائیلی پێی راگەیاندم، كە زانیاری هەیە تەل ئەبیب خۆی ئامادە دەكات بۆ كوشتنی دوو رێوی پیر، ئەوانیش یاسر عەرەفات‌و سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتی ئیسرائیل ئارێل شارون بوون". 

سەرەرای ئەوەش رۆژنامەنووسێكی ئەمەریكی لە دوای مردنی عەرەفات پێی وتم: ئەو ژەهرەی ئیسرائیل بەكاری هێناوە لەجۆری (سالیۆم)ە، راوێژكارەكەی پێشووی عەرەفات وا دەڵێت.

بە گوێرەی قسەكانی ئەبو شەریف ، چەند كەسێك راستییەكانیان لە عەرەفات دەشێواند بەوەی "ئۆشلۆ" رێگایە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لەداهاتوودا، ئەوەشی دووپاتكردەوە، ئیسرائیل رازی نابێت لەسەر دەوڵەتی فەلەستین لە هیچ دۆخێكدا.

هەروەها بەگوێرەی ئاژانسی "سەفا" ئەبو شەریف باسی ئەوەشی كردووە گوایە سەرۆكی پێشووی فەلەستین بە ژەهری "بولونیۆم" كوژراوە، بەڵام ئەمە زانیاریەكی درۆیە.

راوێژكاری ناوبراو دووپاتیكردەوەو وتی: "هاورێیەكم لە ئەمەریكا ناوی ژەهرەكەی پێدام، ئەویش (سالیۆم)ە، ئەم جۆرە تاموبۆن و رەنگی نییە، دەكرێتە نێو ئاوو خواردنەوە بەبێ ئەوەی زمان هەست بە هیچ جۆرە تامێك بكات و دەست بە وێرانكردنی جەستەو خرۆكە سورەكان دەكات، پاشان دەگاتە مێشك و مرۆڤ دەكوژێت".

سالیۆم هەمان ئەو جۆرە ژەهرەیە، كە ئیسرائیل هەوڵیدا بەكاریبهێنێت بۆ كوشتنی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی پێشووی بزووتنەوەی حەماس "خالید مەشعەل" لە ئوردن و سەركردەیەكی تری حەماس "محمود المبحوح" لە دوبەی.

دۆخی تەندروستی سەرۆكی پێوشی فەلەستین "یاسر عەرەفات" بەشێوەیەكی خێرا تێكچوو لەكۆتایی تشرینی یەكەمی 2004 و بە فرۆكەیەك گواسترایەوە ئوردن، پاشان بە فرۆكەیەكی تر گەیەنرایە نەخۆشخانەی "بێرسی" لە فەرەنسا لە 29ی تشرینی یەكەمی هەمان ساڵ.

بەشێوەیەكی فەرمی كۆچكردنی عەرەفات لەلایەن دەسەڵاتدارییەتی فەلەستینییەوە راگەیەنرا لە 11 ی تشرینی دووەمی 2004، و لەشاری رام الله بە خاك سپێردرا.

وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا
سەرچاوە: Sputnik news





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved