قسەیەكی شاسوار عەبدولواحید كاردانەوە دروست دەكات

sharpress.net

15955 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/02/2019‌

شارپرێس:
قسەیەكی شاسوار عەبدولواحید كاردانەوەی دورستكردووە، كە قسەی توندی لەسەر یەكێتی نیشتمانی ‌و كوڕەكانی جەلال تاڵەبانی كردووە.

شاسوار عەبدولواحید لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، وەڵامی رەخنەیەكی داوەتەوەو ئەو لێدوانە توندەی لەسەر یەكێتی نیشتمانی‌و كوڕەكانی جەلال تاڵەبانی كردووە، وەك لەم وێنەیەدا دەردەكەوێت.

لەبەرانبەردا ئەوە كاردانەوەی كادرانی یەكێتی بەدواوە هاتووەو كادرێكی یەكێتی بەناوی ژوان ئەحمەد دەڵێت: شاسواری كوری عەبدول واحید.. لە كۆمێنتێكی لە پەیجەكەی خۆی دەڵێت: ئێمە منەتمان بەباوكی یەكێتی نییە، یەكێتی میوانێكی رەزاقورسە‌و رۆژێك دێت كورەكانی تاڵەبانی‌و بەرپرسانی وەك مفەوەز شەماڵ لەبەردەركی سەرا هەڵدەواسرێن".

ژوان ئەحمەد دەشڵێت: باشتر وایە ئەو بەرپرسە .. شەریكی ئەم زاتەن كەمێك ئاوڕ لەخۆیان بدەنەوە كە وای لێهاتووە ئەوەی كە كلۆجێك .. نییە قسە بە ئێوە ئەڵێت، شاسوار حەقێتی وا بڵێ لەكاتێك بەشێك لەبەرپرسانی حیزب‌و حكومەتی ئەم شارە یان شەریك یان كرێچی ئەون لە پرۆژەكانیدا، كە هەر حەقێتی چونكە ئەگەر .. سیاسییەكان وایان كردووە ئەمە ببێتە خاوەنكار‌و دەمیش بگرێت، بەڵام باشتر ئەوەیە كادرانی یەكێتی شەریكەكانی ئەم زاتە وەدەربنێن لەو حیزبە كاتێك لە ماوەی داهاتوو كۆنگرە دەبەسترێت".

هـ ـ ح 






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved