یه‌كێتی قوباد تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید ده‌كات

sharpress.net

12748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/02/2019‌

شارپرێس:
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێ، دەستپێشخەری نوێیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان، شارپرێس-یش به‌شێك له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی، داواكاریی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بداته‌ پارتی، كاندیدی خۆیشی بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاریكردووه‌ كه‌ قوباد تاڵه‌بانییه‌، ئه‌وه‌ش له‌ئێستادا ته‌نیا پێشنیازه‌‌و به‌فه‌رمی نه‌خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست پارتی‌و نازاندرێ وه‌ڵامی پارتی چیده‌بێت.

شارپرێس زانیویه‌تی، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ببێت بۆ پارتی ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه‌ پێشنیازه‌‌و به‌فه‌رمی ئاراسته‌ی پارتی نه‌كراوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ربگرێت‌و كاندیدی خۆیشی بۆ ئه‌و پۆسته‌، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، دەستپێشخەری نوێیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان، شارپرێس-یش به‌شێك له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ئاشكراده‌كات.

هاوكات له‌چاوپێكه‌وتنێكیشدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئاژانس باسی له‌وه‌كردوه‌، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م حزبه‌كه‌یدا، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌یه‌، به‌به‌شدارینه‌كردنیش له‌ حكومه‌تدا.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved