شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
بۆ ساڵانێكى دوور و درێژ، هاریكارییه‌كى پته‌و له نێوان ڕوسیا و عێراقدا هه‌بوو، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه له سه‌رده‌مى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌تى جاراندا كورد و شیوعییه عێراقییه‌كانى نه‌پاراستن له بێڕێزپێكردن له لایه‌ن ڕ‌ژێمى پێشووى عێراقه‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش دیدگاى هه‌ردوو گه‌لى عێراقى و روسى سوزدارییه‌كى به‌هێزیان له نێواندا بوو.
ڤیتالی ناومكین، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتناسی سه‌ر به ئه‌كادیمیای زانستی روسیا/مۆسكۆ له‌میانی وتارێكدا له رۆژنامه‌ی شه‌رق الاوسه‌ت نوسیویه‌تی، "تێبینى ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م خه‌سڵه‌ته په‌یوه‌ندى هه‌ردوو پێكهاته‌ى عه‌ره‌بى و كوردیشى ڕه‌نگڕێژ كردبوو، چونكه مۆسكۆ له سه‌رده‌مى ئیمپریالیزمدا – بێ سێ و دوو – پشتیوانى له هیوا و ئاواته‌كانى گه‌لى عێراق ده‌كرد به‌ره‌و ڕزگارى نیشتمانى و له ساڵى 1958 زۆرى كرد له پێناو سه‌ربه‌خۆیى وڵاته‌كه‌یان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه له هیچ لایه‌ك شاراوه نییه، له ساڵى 2003وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تووشى جۆرێك له سارد و سڕى بوون، هه‌ر چه‌نده زۆریشى نه‌خایاند، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش واشنتۆن بوو به هاوبه‌شێكى ستراتیژى به‌غدا، به‌ڵام لێكنزیكى هه‌ڵوێست و دیدگاى ڕوسیا و عێراق سه‌باره‌ت به پرسه هه‌رێمى و جیهانییه‌كان له ئاستیكى به‌رز دابوو، ئه‌مه جگه له هه‌ڵكشانى ڕۆڵى ڕوسیا له ناوچه‌كه، میراتى مێژوویى ئه‌و سۆزدارییه‌ش كه هه‌ردوو گه‌لى به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دا، هه‌موو ئه‌و هۆكارانه پاڵنه‌رى هه‌ردوولا بوون، سه‌ر‌له‌نوێ لێكنزیك ببنه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیریش بۆ عێراق تاڕاده‌یه‌كى زۆر پشكدار بوو له‌و بواره‌دا، به تایبه‌تیش له ژێر سایه‌ى هه‌ڵكشانى ئاره‌زووكردنى گرتنه‌به‌رى سیاسه‌تێكى ده‌ره‌كى سه‌ربه‌خۆ كه له‌سه‌ر فره‌ى په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان به‌ندبێت".
ڤیتالی ناومكین
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "دواى به‌زاندنى داعش عێراق چووه قۆناغى په‌ره‌پێدانى سه‌قامگیرییه‌وه، به سه‌ركه‌وتیش كارى له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و درز و كه‌لێنانه كرد كه بۆ ماوه‌یه‌كى دوور و درێژ هه‌ستى بێ متمانه‌یى و دوژمنكارى و پێكدادانى توندى له نێوان پێكهاته نه‌ژاردى و مه‌زهه‌بى و ده‌سته‌بژێره‌كاندا دروست كردبوو، كه‌چى سه‌ربارى ئه‌وه‌ش، هێشتا زۆر گرفتى ڕاسته‌قینه‌ى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى – سیاسى ماون كه چاره‌سه‌ر نه‌كراون".
ڤیتالی ناومكین ده‌ڵێت، "سیاسه‌تناسه رۆژئاواییه‌كان، وا پۆلێنى كۆمه‌ڵگاى عێراقى ده‌كه‌ن، كه كۆمه‌ڵگایه‌كى ئێجگار په‌رتبووه، ئه‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌ش ململانێى توند و زبریان به‌خۆوه بینیووه، ئه‌مه‌ش له عێراق ڕوویدا، ئه‌مڕۆ پێكهاته سه‌ره‌كییه نه‌ژاردى و مه‌زهه‌بییه‌كانى عێراق (سونه و شیعه و كورده‌كان)، هه‌ر ته‌نها كێبڕكێ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ناكه‌ن ،به‌ڵكو ئه‌وه‌ى به‌ربڵاوه، ململانێ ناوخۆكانى نێو خودى پێكهاته‌كانه له هۆز و تیره و فراكسیۆن و پارته سیاسییه‌كان".
دۆخى ووڵات به هۆى میلیشیا جۆراوجۆره‌كانه (هه‌ندێك به 45-60 میلیشیا مه‌زه‌نده‌یان ده‌كه‌ن) ئاڵۆز و ئاڵۆزتر بووه. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زۆریان ڕۆڵى گرنگیان هه‌بووه له ڕزگاركردنى عێراق له داعش، به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵگاى عێراقى زۆرى ماوه بگاته كه‌نارى ئارامى ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كى نیشتمانى تێر و ته‌واو.
له عێراق گرفتى ناوچه دابڕێندراوه‌كان یان تێكه‌ڵاوه‌كان هه‌یه، ململانێى كورد و عه‌ره‌ب له‌سه‌ر كه‌ركوك له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یه، له شه‌نگالیش تاوانى قێزه‌ون له لایه‌ن توندڕه‌وه تیرۆرسته‌كانه‌وه دژ به ئێزدییه‌كان ئه‌نجامدرا كه به‌داخه‌وه گروپى سه‌ر به هۆزه عه‌ره‌بییه ناوخۆكانیش تێیدا به‌شدار بوون، توركومانه‌كانیش بێ كێشه نین وه‌ك له ناوچه‌ى ته‌له‌عفه‌ر به زه‌قى هه‌ستى پێ ده‌كرێت...ئیدى به‌م شێوه‌یه.
ئه‌وه‌شی نوسیوه، "ناكریت بڵێین داعش كۆتایى هاتووه، هێشتا له زۆر شوێنى ووڵاتدا ماون و بووینان هه‌یه، هێشتا چه‌كداره‌كانیان كارى دڕندانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام تێكراى ڕێژه‌ى كرده تیرۆرستییه‌كاینان له‌چاو ساڵانى پێشوو زۆر داكشاوه. به گوێره‌ى ئه‌و ڕاپرسیانه‌ش كه توێژه‌ره رۆژئاواییه‌كان (وه‌ك سكۆت ئه‌ترانى شاره‌زاى دیار و به‌رچاوى كاروبارى توندڕه‌ووى) له شارى موسڵ ئه‌نجامیان داون كه پێشتر له بن ده‌ستى داعش دابوو، هێشتا سۆزدارى هه‌ستى توندڕه‌ووى له نێو دانیشتوانى شاره‌كه‌دا ماوه، سه‌ربارى ڕسواكردنى ئه‌و كاره قێزه‌وونانه‌ى ئه‌نجامیشیان داون".
گرفتى دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى شاره وێرانكراوه‌كانى وه‌ك موسل و شه‌نگال و بنیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى له گرفته هه‌نووكه‌یه گرنگه‌كانى ووڵاتن و چاره‌سه‌ركردنیان زۆرى ده‌وێت.
رونیشیكردووه‌ته‌وه، "باشتر به‌رێوه‌بردنى كاروبارى ده‌وڵه‌تى عێراق جێگه‌ى دڵخۆشى مۆسكۆیه، نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌م دوایه‌ى مۆسكۆ و به‌غداش له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا دایه. تا ئێستاش كارى زۆر باش كراوه، سێ كۆمپانیاى ووزه‌ى ڕوسى (لۆك ئۆیه‌ڵ، گازپڕۆم، سیوز نفتغار) له عێراق كار ده‌كه‌ن، كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى ڕۆس نه‌فت – یش خاوه‌نى پلانى كاركردنه له عێراق".
تێكڕاى قه‌بارى وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازى و گاز گه‌یشتۆته 10 ملیار دۆلار. پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانیش له زۆر بوارى وه‌ك ووزه‌ى كاره‌با و گواستنه‌وه و كشتوكاڵ و هى دیكه‌ش له‌كاردان. له‌سه‌ر ئاستى په‌روه‌رده‌ش4000 قوتابى عێراقى له زانكۆكانى ڕوسیا ده‌خوێنن.
ڤیتالی ناومكین له درێژه‌ی نوسینكه‌یدا نوسیویه‌تی، "خاڵێكى دیكه‌ى گرنگیش ئه‌وه‌یه كه به‌م دوایانه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره عێراقییه‌كان یاساییه‌كان سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق خستۆته‌ڕوو، به ڕاستى چۆنیه‌تى ووڵامدانه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌رسامى كردم كه په‌رۆشانه و به‌رپرسانه له 4ى ئه‌م مانگه له دیدارى ڕافیدێن له به‌غدا، ووڵامى ئه‌و بابه‌ته‌ى دایه‌وه، نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر قسه‌كانى سه‌رۆكى عێراق بكه‌م، به‌ڵام لۆژیك لێره‌دا ڕوون و به‌رچاوه".
عێراق هاوبه‌شبه‌ندییه‌كى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا هه‌یه، له ساڵى 2017 هه‌ردوولا ڕێككه‌تننامه‌یه‌كى هاریكارى و دۆستایه‌تییان مۆر كردووه. هێزه‌كانى ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كى شه‌رعى له عێراقن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى كاتى، ئه‌ركیان ته‌نها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پاڵپشتى سه‌قامگیرى وڵاته.
ده‌ستورى عێراقى له ڕ‌وى بنه‌ماوه ڕێگه‌ى به بڵاوه‌پێكردنى هێزه بیانییه‌كان داوه له ووڵاتدا. بۆیه هێزه‌كانى ئه‌مریكا به گوێره‌ى ده‌ستور،هه‌تا پێویست بێت، ده‌توانن له عێراق بمێننه‌وه.
ئه‌وه‌شی نوسیووه، "نابێت گومانى ئه‌وه به‌رین كه ئه‌و فاكته‌ره به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كاریگه‌رى ده‌بێت بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان ڕوسیا و عێراق. سێرجى لافرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا، له دواى دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیمى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له 30 كانونى دووه‌مى ڕابردوو و له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌نووسیدا له مۆسكۆ له‌و باره‌وه وتى، وه‌ك هه‌ر ووڵاتێكى دیكه، ڕێز له سه‌روه‌رى عێراق ده‌گرین له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشه‌كه‌ى، مادام هێزه‌كانى ئه‌مریكاش به ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراق و به گوێره‌ى ڕێككه‌وتننانه‌یه‌ك له عێراقن، بۆیه ئه‌و مه‌رجانه‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تى دیارى كردوون جێگه‌ى ڕێزدارى ته‌واون".
لافرۆڤ وتیشى، "ووڵاته‌كه‌ى له‌و ڕووه‌وه ته‌ماشاى بوونى سه‌ربازى ئه‌مریكا ده‌كات له عێراق كه ئامانجه دیاریكراوه‌كان به‌دیدێنێت كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هاریكارى عێراقه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگیرى ووڵاته‌كه‌ى، نه‌وه‌ك بۆ هێنانه‌دى ئامانجه جیوسیاسییه‌كانى ئه‌مریكا بێت له ناوچه‌كه. گومانیشم له‌وه نییه كه سه‌كردایه‌تى عێراق هه‌مان تێگه‌یشتنى بۆ ئه‌و پرسه هه‌یه".
ڕوسیا و عێراق به سه‌ركه‌وتوویى له بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر هاریكارى یه‌كتر ده‌كه‌ن، له‌م ڕوه‌وه ((سه‌نته‌رى به‌غدا بۆ زانیارییه‌كان)) یارمه‌تیده‌ره، هه‌ر یه‌ك له ڕوسیا و عێراق و ئێران و سوریا به هه‌ماهه‌نگى له‌و بواره‌دا كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هیوا و ئومێدێكى گه‌وره‌ش به سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى ئاینده‌ى به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار هه‌یه كه وه‌ك كه‌سێكى ده‌وڵه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌یه‌كى خاوه‌ن متمانه‌ى ئه‌زموون فراوان ده‌ركه‌وتووه، ببێته سه‌ره‌تاى قۆناغێكى تازه له هاریكارى نێوان هه‌ردوو وڵات.