ڤیدیۆ.. پێشكەشكارێك ملیۆنێك دۆلار بەسەر هەوادارانی بەرنامەكەی دابەشدەكات

جیهان

21/02/2019‌ 713 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیلین دی جینیرس، هونەرمەندو پێشكەشكاری ناوداری ئەمریكی، هەوادارانی بەرنامەكەی شۆك كرد، كاتێك دیارییەكی گەورەی پێشكەش كردن.

ئەو پێشكەشكارە بەهۆی ساڵ رۆژی لەدایكبوونی 61 ساڵەی لەبەرنامە هەفتانە بەناوبانگەكەی هەواداران‌و ئامادەبووانی بەرنامەكەی شۆك كردووە.

پێشكەشكارەكە لەماوەی رابردوو بەهۆی كاری خێرخوازی بڕی ملیۆنێك دۆلاری كۆكردبووەوەو لەو بەرنامەیەدا دابەشی سەر ئامادەبووانی كرد، كە ئەوەش هەموو لایەكی شۆك كرد.

پێشكەشكارەكە داوای لەهەواداران كرد، ئەوانیش بەشداری لەكارە خێرخوازییەكان بكەن‌و دۆڵخۆشیش بن بەو دیارییەی وەریدەگرن.

هـ ـ ح