كێشانی جگەرە كاریگەری لەسەر توانای بینینی چاو دەبێت

جیهان

21/02/2019‌ 918 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی كێشانی جگەرە كاریگەری لەسەر توانای بینینی چاوی مرۆڤ دەبێت‌و لاوازی دەكات.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، كێشانی 20 جگەرەو زیاتر بەشێوەی رۆژانە كاریگەرییەكەی زیاتر لەسەر چاو دەردەكەوێت‌و مەترسی لەسەر دروست دەكات.

توێژینەوەكە لەزانكۆی رۆتجرزی ویلایەتی نیوجرسی ئەمریكا ئەنجامدراوەو ئاشكراشیكردووە، كاریگەرییەكە بەشێوەیەك دەبێت دوای ماوەیەك لەجگەرەكێشان چاو ناتوانێت بە باشی رەنگەكان جیابكاتەوە.

توێژینەوەكە رۆژنامەی "ئیكۆمنكس تایمز" بڵاویكردووەتەوەو ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەو كەسانەی جگەرە ناكێشن كێشەی ناسینەوەی رەنگەكانیان نییە.

هـ ـ ح