ئارایشتگایەكی قژبڕین بۆ تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە

جیهان

21/02/2019‌ 750 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسوچێكی بێدەنگی Grangemouth پاشنیوەڕۆی رۆژێكی هەتاو، دەنگی چرچەو پێكەنین لەساڵۆنێكی ئارایشتی بچووكەوە دێت لەناویدا كۆمەڵێك ئافرەت بەدیار كۆپێك چاییەوە چێژ دەبینن‌و دەمەتەقەیەكی جوان دەكەن، كە زۆرینەی ئەوان توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەن.
 
ئەو خانمانە لەمانگێكدا هەموو دوو شەممانێك لەو ئارایشتگایە كۆدەبنەوە، كە پڕۆژەیەكیان هەیە بەناوی "هەستكردن بە باشی"و ئەمە دەستپێشخەرییەكی بەكۆمەڵی ئەو خانمانەیە بەناوی  Lady J's Unisex Hair Salon.

خاتوو  J is Jill Lauder جونكاری و ئارایشت دەكات لەسەر وێنەی Elvis Presley  دەڵێت: ئەم وێنە هەڵكۆڵینە و بەرهەمەكانی لەجوانكاری و ئارایشتی قژدا بەكاریدەهێنێتەوە (دەیخاتەوە خزمەتی تووشبوانی شێرپەنجە)و ئەمەش بۆ ئەو كەسانەی خۆبەخشانە كار دەكەن.

لەپشتەوەی ساڵۆنەكە ڕووبەرێك تەرخانكراوە بۆ شتنەوە و خاوێنكردنەوەی قژەكان لەگەڵ ئەوەشدا چایی‌و پسكیت‌و كێك دانراوە خاتوو J is Jill Lauder  دەشڵێت: "كاتێك دەستم بەم پرۆژەیە كرد، چونكە دوو هاوڕێی باشم بەشێرپەنجە لەدەستدا".

هەروەها دەڵێت: "قژە خراپ‌و پیسەكانیانم هەڵگرتبوو لەكاتێكدا ئەوان مردبوون‌و هیچم بۆ نە ئەكرا بۆیان بكەم".

خەڵكی زۆرن لەناو پرۆژەی خێرخوازیدا كاردەكەن‌و پێوستە خەڵكی هاوكاریمان بكەن وتیشی: "ئێمە پێویستە هەمووان پێكەوە بین بۆ هەموو كارێكی خێرخوازی بچووك و گەورە وەك ئەمە"و پرۆژەكە هاوكاری هەموو تووشبوانێكی نەخۆشی شێرپەنجە دەكات لەناوە و لە دەرەوە.

وەرگێڕان: نازە حاجی