چیڵسی بەدوای راهێنەرێكی نوێ‌ دەگەڕێت

وەرزش

21/02/2019‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن، كە یانەی چیڵسی ماوریسۆ ساری ئیتالی‌و راهێنەری ئێستای یانەكە لەپۆستەكەی دووربخاتەوە.

یانەی چیڵسی بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ساری لەپۆستەكەی دووردەخاتەوە، بەتایبەتی دوای دۆڕانی بەرهەدوو یانەی مانچستەر یونایتیدو مانچستەر سیتی.

بەپێی رۆژنامەی "The Independent" ی بەریتانی، رۆمان ئەبراهیمۆفیچی روسی‌و خاوەنی یانەی چیڵسی دەیەوێت راهێنەرێكی نوێ‌ بۆ یانەكەی بكرێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، چەند راهێنەرێك كاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانە ئینگلیزییە، كە ئەوانیش بریتین لەزەینەدین زەیدانی فەرەن‌ویس فرانك لامپاردی ئینگلیزی.

هـ ـ ح