بەدەستكاریكردنیDNA دەتوانرێت یادەوەرییە تاڵەكانی مێشك بسڕێتەوە

تەندروستی

21/02/2019‌ 839 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكوڵینەوەیەكی نوێ لەزانكۆی كوینێسلەند (Queensland)ی ئوستڕالیا دەریدەخات، دەتوانرێت بە  دەستكاریكردنی  DNAی مرۆڤ كاری پاككردنەوەی بیرەوەرییە بێتاقەتكەرو مەترسیدارەكان لەمێشكدا بكەیت.

لێكۆڵەرانی ئەو زانكۆیە ڕێڕەوەی كیمیایی پێویستیان بۆ دەستكاریكردن بەمەبەستی خاوێنكردنەوەی بیرەوەرییە ناڕەحەتكەرەكان لەمێشكدا ناسییەوە.

ئەو پێگەشتنەش لەو ڕووەوە بایەخیپێدراوە، كە ڕێگا بۆ دەرمانكردنی هەندێك لەنەخۆشەكانی پەیوەست بە ترس و كەموكوورتییەكانی دروستبوو لەپەرێشانی واڵا كردەوە.

ئەگەرچی ترس بۆ هەندێك لە مەترسییەكان بۆ بەردەوامی ژیانی مرۆڤ و مانەوەی لە ژیاندا پێویستە، بەڵام ترسی زیاد لەڕادەو كۆبوونەوەی بیرەوەرییە ناتەواوەكان لە ترسدا، دەتوانێت تەندروستی ڕۆح و دەروونی كەسەكان بریندار بكات. 

لەبەر ئەوە دەبێت هاوڕێكییەك لەنێوان ترسێكی لەئاستی پێویست و ترسێكی زیاتر لەڕادەو برینداركەردا دروستبكەین.

لەو ڕوانگەوە لێكۆڵەران شێوازێكیان بۆدەستكاریكردنی DNAی مرۆڤ دۆزییەوە، كە بەتاقیكردنەوەی لە سەر مشكەكان لە شۆكیكی بچووكی كارەبایی هێور و لەسەرخۆ سەركەوتوو بوو، بڕیاریشە بە لێكدانەوەی زیاتر لەسەر مرۆڤەكانیش جێبەجێ بكرێت.

ئەو دەستكاریكردنە لە یەكێك لەبەشەكانیDNA  ناسراو بە ئادنوزین(Adenosine)   ڕوویدا، كە دەتوانرێت بە پێوە لكانی لەزگەیەكی كیمیایی بۆ ناساندن و دەستكاری ئەو دەست بەكار بین.