نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر بەرزدەبێتەوە

کوردستان

21/02/2019‌ 1259 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 150 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 150 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی زیاتر بەرزبووەتنەوە، كە چەند رۆژی رابردوو لەخوار سەدو بیست هەزارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 136 هەزار دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 153 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 10 هەزار دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح