نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تر لەبازاڕەكانی جیهان تۆماردەكات

جیهان

21/02/2019‌ 628 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تری لەبازاڕەكانی جیهان تۆماركرد، كە چەند رۆژێكە بە بەردەوامی نرخەكەی بەرز دەبێتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 63 سەنت بەرێژەی 0.95% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.08 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 83 سەنت بەرێژەی 1.48% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.92 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەچڕبوونەوەی گەمارۆكانی ئەمریكایە بۆ سەر ئێران‌و فەنزوێلا، كە ئەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕەكان داناوەو بەرمی هەردوو وڵات بەرێژیەكی بەرچاو كەمیكردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە