شارپرێس:
شارەزایانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبیل، لیستیكیان بڵاوكردووەتەوە بەناوی سەلامەتترین ئۆتۆمبیلەكان لە جیهاندا ، كە لەو ریزبەندییەدا پشتیان بە كۆمەڵێك پێوەری وەك و سیستەمی ئیستۆپ و چەند شتێكی تریش بەستووە .
لەو پۆلێنكردنەدا ئۆتۆمبێلی " میرسیدس بێنز "١ كلاس" لەناو ئۆتۆمبیلە خیزانییە بچووكەكانە ، پلەی یەكەمی لەو ریزبەندییەدا وەرگتووە وەك ئۆتۆمبیلێك، كە دەستەبەری سەلامەتی دەكات بە رێژەیەك، كە دەگاتە لەسەدا ٩٦ .
هەردوو ئۆتۆمبیلی "فۆرد فۆكس" و " نیسان لیف"ی نوێ ، پلەی دووەم و سێیەمیان وەرگرتووە.
هەروەها لە پۆلی ئۆتۆمبیلە خیزانییە گەورەكان ، ئۆتۆمبێلی " ئۆدی ٦١" پلەی یەكەمی هەیە ، ئەم ئۆتۆمبیلە بۆ یارمەتیدانی شۆفێر كۆمەڵێك تەكنەلۆژیای نوێی تێدا بەكارهاتووە ، ئۆتۆمبیلی " مازدا ٦" و " ڤۆلڤوڤ ٦٠" پلەی دووەم و سێیەمیان لەجۆری ئۆتۆمبیلی گەوەرەی خیزانی وەرگرتووە.
لە پۆلی ئۆتۆمبێلی " كروس"یش ، ئۆتۆمبێلی " BMW X5" بە بەدەستهێنانی رێژەی لەسەدا ٨٩ ، پلەی یەكەمی وەرگرتووە ، هەروەك هەردوو ئۆتۆمبێلی " ڤۆڵگس واگن توارگ" و " جاكوار ئای پیس" پلەی دووەم و سییەمیان وەرگرتووە.
سەرچاوە: sputnik arabic
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی