پوتین دان بەهەژاری خەڵكی روسیا دەنێت‌و پەیمان دەدات ئەمساڵ چارەسەری بكات

جیهان

21/02/2019‌ 1433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەوتاری ساڵانەیدا لە بەرانبەر پەرلەمان ، سەرۆكی روسیا ڤلادێمیر پوتین دانی بەوەدا نا، كە هەژاری لەوڵاتەكەی خەڵكی دەهاڕێت، پەیمانیشیدا دۆخی ژیانیان باش بكات لە ئەمساڵەوە.

پوتین لە بەرانبەر هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران وتی: "نابێت چاوەڕوان بین، بەڵكو باشكردنی دۆخەكەیە لە ئێستاوە ، واتە لە ئەمساڵەوە دەبێت روسەكان هەست بە باش بونی دۆخیان بكەن"، پلانەكانیشی راگەیاند لەپێناو هاندانی خستنەوەی وەچە.

سەرۆكی روسیا دووپاتیكردەوە، هەژاری خەڵكی دەهاڕێت‌و وتیشی: "19 ملیۆن كەس لە ژێر هێڵی هەژاریەوە ژیان بەسەر دەبەن.. ئەمە رێژەیەكی زۆرەو دەكرێت گرێبەستێكی كۆمەڵایەتی دابنرێت بۆ پاڵپشتیكردنی دانیشتوانە كەم درامەتەكان".

ئەو ئاماژەی بەوەش كرد، لە ماوەی پێنج ساڵدا نزیكەی 9 ملیۆن كەس دەتوانن سوودمەند بن لەم جۆرە پاڵپشتی كردنە.

ئەم وتارەی سەرۆكی روسیا لەبەرانبەر ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران بەیەكەم وتار دادەنرێت لەپاش هەڵبژاردنەوەی لە ئازاری 2018 بۆ ویلایەتی چوارەم، كە ساڵی 2024 كۆتایی پێ دێت و بە پێی دەستوور كۆتا ویلایەتی دەبێت.

حكومەتی روسیا لەسەرەتای مانگی فیبرایەر پلانێكی ئاشكرا كرد بەگوژمەی 340 ملیار دۆلاری ئەمەریكی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ئابوریەكان و پالپشتی كردنی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی، كە پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ بەرەو دابەزین بچێت.

سەرچاوە: sky news
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە