ئەمەریكا پاتریۆت بۆ فشار خستنە سەر توركیا بەكاردەهێنێت

جیهان

21/02/2019‌ 3570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لەژێر ئەو ناونیشانەدا گۆڤاری (ئۆراسیا ئیكسبرت) دەقی دیدارێك لەگەڵ شارەزایەكی توركی دەربارەی ئەو فشارانەی ئەمەریكا دەیخاتە سەر ئەنقەرە بڵاوكردووەتەوە.

لەدیدارەكەدا لەگەڵ عەمیدی كۆلیجی زانستە ئیداری و ئابورییەكان لەزانكۆی سلیمان دمرییل لە ئەنقەرە، ئومیت ئەلبیرین، ئەنجامدراوە، دەڵێت: لە 16ی ئەم مانگەدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، رایگەیاند، توركیا لەناوەڕاستی مانگی یۆلیۆی داهاتوو (ئێس 400) ی روسی بەدەست دەهێنێت، لەگەڵ ئەوەی هەردوولا رەزامەندییان لەو بارەیەوە دەربڕیوە، بەڵام تا كۆتا چركەی وەرگرتنەكەی دڵنیایی تێدا نییە.

روسیا دەیەوێت (ئێس 400) بە توركیا بفرۆشێت، كە ئەندامی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسییە، وڵاتێكە حەوتەمین سوپای گەورەی لەئاستی جیهاندا هەیە و ناتۆو ئەمەریكا بەتایبەتی ترسیان لە (ئێس 400)‌ و دەستبەركردنی  بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست‌و بەلقان و قەوقاز.

پاشان، توركیا هەڵدەستێت بەپێشخستنی پیشەسازی بەرگری‌و فرە جۆری سەرچاوەكانی بەرهەمی بەرگری و كەمكردنەوەی پشت بەستن بەچەكی ئەمەریكی، بەڵام دەیەوێت توركیا بەسنووداری بمێنێتەوە، چونكە وڵاتێكە دەتوانێت باڵانسی هێز لەناوچەكەدا رابگرێت.

لەلایەكی ترەوە ئەردۆغان راشیگەیاند، توركیا دەستبەرداری (ئێس 400) نابێت و كراوەشە لە دانوستاندن دەربارەی كڕینی كۆسیستەمی پاتریۆت بۆ بەرگری ئاسمانی لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا. 

بەلای توركیاوە، هۆكارە دیاریكراوەكان بۆ كرینی كۆسیستەمی ئەمەریكی بریتییە لەكڕینی بە قەرزو بەرهەمهێنانی هاوبەش‌و بەخێراییی وەرگرتنی، بەڵام ئەمەریكا نایەوێت پرۆژەی هاوبەش و پێدانی قەرز هەبێت، لەلایەكی تریشەوە ئەمەریكا چاوەڕێی ئەوەیە ئەنقەرە واز لەكڕینی (ئێس 400)ی روسی بهێنێت.

ئەمەریكا مەسەلەی فرۆشتنی كۆسیستەمی پاتریۆت دەقۆزێتەوە وەك ئامرازێكی فشار بەكاردەهێنێت، بەڵام توركیا ئەزموونی گەورەی هەیە بەوەی تەنیا پشت بەلایەك نابەستێن لەو جۆرە بابەتانەدا.

سەرەرای دانوستانەكان دەربارەی كۆسیستەمی پاتریۆت، كێشەیەكی تریش لەنێوان واشنتۆن و ئەنقەرەدا هەیە، ئەویش سەبارەت بەیەكینەكانی پاراستنی گەلی كوردە لەسوریا، ئەمەریكا نایەوێت ئەنقەرە پرۆسەی سەربازی ئەنجامبدات لەباكووری سوریا، كەشی ئەردۆغان رایگەیاند، پرۆسەكە بە هاوبەشی لەگەل روسیادا ئەنجام دەدات لە ئیدلب‌و (ئێس 400) ی رادەست دەكات، ئەمەش مانای ئەوەیە هاوبەشێتی نێوان روسیا و توركیا گەرم و گوڕە.

سەرچاوە: RT Arabic
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا