مەلا بەختیار: پارتی بڕیارێكی باشیدا پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی بەكاتی وەرگرت

کوردستان

21/02/2019‌ 5351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپریچس:
مەلا بەختیار، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمان رایگەیاند، كە پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارێكی باشیداوە، پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی بەكاتی وەرگرت.

مەلا بەختیار، راشیگەیاند، ئەو بڕیارەی پارتی جۆرێك لەئارامی لەناو یەكێتی دروست كردووەو رەنگە لەچەند رۆژی داهاتووش لەو چوارچێوەیە گۆڕانكاری تر بێتە پێشەوە.

قسەكانی ئەو بەرپرسەی یەكێتی لەكاتێكدایە، رۆژی دوو شەممەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوەو بەبێ‌ بەشداری یەكێتی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێرا، كە ئەوەش نیگەرانی ئەو حیزبەی لێكەوتەوە.


مەلا بەختیار لەبارەی ئەگەری دروستبوونی دوو ئیدارەیی، باسی لەوە كرد، ئەوە بژاردەیەكی خراپەو هەر لایەنێك بیری لێبكاتەوە، زەرەرمەندی یەكەم لێی خۆی دەبێت، بەیەكێتی نیشتمانیشەوە.

لەبارەی رێككەوتنی پارتی‌و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەرپرسەكەی یەكێتی رایگەیاند، تەنیا ئەوە نەبێت كاتەكەی خراپ بوو، ئەگینا گۆڕان مافی خۆیەتی بەركەوتەی هەڵبژاردنی خۆی وەربگرێت‌و جەختیشیكردەوە، ئەگەر هەفتەیەك درەنگتر ئەو رێككەوتنە بكراوە باشتر دەبوو.

هـ ـ ح