وێنەیەك لەئێران مشتومڕی زۆری لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردووە

جیهان

21/02/2019‌ 2155 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەڵكی ئێران بۆ دەستخستنی چەند كیلۆیەك گۆشتی سوور، یان سپی، پێویستە مانگێك زیاتر لەسەرەیەكی دوورو درێژ چاوەڕێ بكەن.

بەهۆی ئەو گەمارۆیەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، خستوویەتییە، سەر ئێران، ماوەیەكە ئەو دۆخە لەو وڵاتە دروست بووەو دەستختسنی خواردەمەنی رۆژانە، یان گۆشت بۆ خەڵكی ئەو وڵاتە قورس بووە.

وێنەكە سەرەگرتنی خەڵكی ئێرانە لەبەردەم دوكان‌و ماركێتەكانی گۆشت فرۆشی لەو وڵاتە، كە بەشێوەیەكی بەربڵاو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوەو مشتومڕی لەسەر دروست بووە.

لەئێستاشدا كاردانەوەكان بەشێوەیەكە، كە حكومەتی حەسەن روخانی سەرۆك وەزیران بەرپرسە لەو دۆخەی دروست بووەو هیچ چارەسەرێكی نییە بۆ ئەو گەمارۆیەی دۆناڵد ترامپ خستوویەتییە سەر تاران.