شارپرێس... وه‌رگێران : حلمى ره‌سول ره‌زا
له‌كاتى شكستهێنانى ده‌وڵه‌تى عوسمانی‌دا له حه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و مۆركردنى په‌یماننامه‌ى سیڤه‌ر؛ عوسمانیه‌كان ده‌ست به‌ردارى به‌شێك له خاكه‌كه‌ى پێشوویان بوون، و هاوپه‌یمانه‌كان روه‌و ئه‌وه روشتن ده‌وڵه‌تى عوسمانى له‌سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌وییانه داببڕن كه به زمانى توركى قسه‌یان نه‌ده‌كرد. ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى هه‌ردوو به‌ندى 62 و 64 له به‌شى سێیه‌مى رێكه‌وتننامه‌كه‌و كورده‌كان په‌یمانیان پێدرا به‌وه‌ى ده‌وڵه‌تێكیان له رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆل بۆ دروست بكرێت.
له‌م كاته‌دا ژماره‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان به سه‌ركردایه‌تى مسته‌فا كمال ئه‌تاتورك، ئه‌وه‌ى له په‌یماننامه‌ى سیڤه‌ردا هاتبو ره‌تیان كرده‌وه و له‌و كاته‌دا توركیا جه‌نگى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌نجام ده‌داو به مۆكردنى په‌یماننامه‌ى لۆزان له 24ى ته‌موزى 1923 دا كۆتایى هات و ئه‌وه‌ى له سیڤه‌ردا هاتبوو هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. به گوێره‌ى ئه‌مه ده‌وڵه‌تى عوسمانى هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و كۆمارى توركیا جێگه‌ى گرته‌وه. به‌به‌راورد به په‌یماننامه‌ى سیڤه‌ر، په‌یماننامه‌ى لۆزان هیواى كورده‌كانى له گۆڕنا، به شێوه‌یه‌ك په‌یماننامه نوێیه‌كه په‌یمانه‌كانى پێشووى ده‌رباره‌ى چاره‌نوس و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان پشتگوێ خست.
له‌كاتى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مدا كورده‌كان شان به‌شانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى ده‌جه‌نگان، هه‌روه‌ها له جه‌نگى سه‌ربه‌خۆیشدا به‌هه‌مان شێوه، بۆیه مسته‌فا كه‌مال خۆى له كورده‌كان نزیك ده‌كرده‌وه پێش ئه‌وه‌ى له ناكاودا هه‌ڵوێستى ده‌رباره‌یان بگۆرێت له كاتى سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازیه‌كانیدا و مۆكردنى ئاگربه‌ستى مۆدانیا له 11ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 1922.
له دانوستانى لۆزانیشدا نوێنه‌رى مسته‌فا كه‌مال كه -عیسمه‌ت ئینونو- بو، رایگه‌یاند حكومه‌تى توركیا گوزارشت له به‌رزه فڕیه‌كانى تورك و كورد ده‌كات به یه‌كسانى، و ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه هیچ ناكۆكیه‌ك ل نێوانیاندا نیه‌و به‌یه‌ك گه‌ل وه‌سفى كردن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتایى هاتنى جه‌نگى سه‌ربه‌خۆییدا، كۆمارى توركیاى نوێ هه‌بونى كوردى ره‌تكرده‌وه، و به توركى شاخیى ئه‌ژمارى كردن، ئه‌مه‌ش بۆ سرینه‌وه‌ى ناسنامه‌كه‌یان و ناچاركردنیان به‌وه‌ى واز له زمانى خۆیان بێنن و زمانى توركى به‌كاربهێنن. پاشان هه‌ستا به گوڕینى ناوى ژماره‌یه‌ك له ناوچه كوردیه‌كان و ناوى توركى لێنان، هه‌ره‌شه‌ى ئه‌وه‌شى لێ‌كرد هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌رهه‌ڵستكارى ئه‌م بڕیارانه بكات، ئه‌وا له خزمه‌تگوزارى بێبه‌ش ده‌بن.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بونى سیاسه‌تى به تورك كردن‌دا، له مانگى شوباتى ساڵى 1925 دا شۆرشى كوردى سه‌رى هه‌لدا، كه له‌و كاته‌دا به شۆرشى شێخ سه‌عیدى پیران ناسرا.
پێش ده‌ستپێكردنى شۆرش به چه‌ند مانگێك، شێخ سه‌عیدى پیران رۆڵێكى گرنگى هه‌بو له یه‌كخستنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى هۆزى كوردى و ره‌واندنه‌وه‌ى ناكۆكیه‌كانیان، ئه‌مه‌ش له پێناو ئاماده‌بوندا بو بۆ ده‌ست پێكردنى شۆرشێكى توند دژى توركه‌كان.
شۆرشى شێخ سه‌عید له نیوه‌ى یه‌كه‌مى مانگى شوباتى ساڵى 1925 دا به‌رپا بوو، و تیایدا شێخ داواى له كورده‌كان كرد دژى توركه‌كان راپه‌ڕن و ده‌وڵه‌تى كوردستان دابمه‌زرێنن. سه‌ره‌راى ئه‌مه، ئه‌م شۆرشه مستۆدێكى ئایینى هه‌ڵبژارد و سه‌رۆكى شۆرشه‌كه ئاگادارى سه‌رجه‌م وسلمانه‌كانى توركیاى كرده‌وه شۆرش دژى رژێمى نوێى توركیا به‌رپا بكه‌ن به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كه‌مال؛ تۆمه‌تبارى كرد به پیس كردن و پێشیلكردنى ئایینى ئیسلام.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ندێ له هۆزه‌كان یارمه‌تى شۆرشه‌كه‌یاندا، به‌لام هه‌ندێكى تریان نه‌چونه ململانیه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا و په‌نجه‌ى تۆمه‌تیان بۆ درێژ كرا به‌وه‌ى بریتانیه‌كان پاڵپشتییان لێده‌كه‌ن. له سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنى شۆرشدا هێزه كوردیه‌كان كه له 10 هه‌زار چه‌كدار پێك ده‌هاتن ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى فراواندا گرت له نێوان پارێزگاكانى موش و ئیلازگ و بدلیس و ئامه‌د، و پاش چه‌ند رۆژێك گه‌مارۆیه‌كى توندیان خسته سه‌ر شارى ئامه‌د (دیاربكر)، به‌ام نه‌یناتوانى بچنه نێو شاره‌كه‌وه به‌هۆى ئه‌و به‌رگریه تونده‌ى له‌لایه‌ن تیپێكى هێزه‌كانى توركیاوه له‌و شاره.
دواى ئه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا ژماره‌یه‌كى زۆر هێزیان به چه‌كى قورسه‌وه نارد بۆ ئه‌وه‌ى گه‌مارۆى سه‌ر شارى دیاربكر هه‌ڵبگرن و ده‌ستیان به پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌رفراون كرد، كه بوه هۆى ده‌ستگیركردنى شێخ سه‌عیدى پیران و شكستپێهێنانى شۆرشه‌كه، پاشان شێخ و 52 كه‌س له هاورێكانى له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 1925 له سێداره دران.
له میانى پرۆسه‌ى سه‌ركوتكردنى شۆرشه‌كه‌دا، هێزه توركیه‌كان هه‌زاران كوردیان له سێداره‌دا، و سه‌دان گوندیان روخان. به گوێره‌ى هه‌ندێ راپۆرت، له ئه‌نجامى پرۆسه سه‌ربازیه‌كاندا زیاتر له 15 هه‌زار كورد كوژراون، جگه له روخاندنى 200 گوند، پاشان سه‌بازه توركه‌كان ده‌ستیان به تاڵانكردنى سه‌روه‌ت و سامانى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه كرد، سه‌ربازى ئه‌مه‌ش، به‌رپرسه توركه‌كان هه‌ڵسان به راگواستنى هه‌زاران خێزانى كورد بۆ رۆژئاواى ئه‌و وڵاته، و ژماره‌یه‌كى زۆرى تریش له خێزانه كورده‌كان په‌نایان برده ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌ستى فه‌رنسیه‌كاندا بوو له سوریا له ترسى هه‌لمه‌تى تۆڵه كردنه‌وه‌ى توركه‌كان له دژیان.
سه‌رچاوه : كه‌ناڵى العربیه