گەورەترین تۆڕی دابینکەری دارایی داعش لەئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری عێراقدا دەستگیرکران

عیراق

21/02/2019‌ 1526 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەئۆپەراسیۆنێکی فراواندا گەورەترین تۆڕی دابینکەری دارایی داعش دەستگیرکراون.


بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە "ناوەندی هەواڵگریی نیشتیمانی عێراق بەئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنێک لە نێو خاکی سوریادا، 13 چەکداری فەرەنسی داعشی فەڕەنسی دەستگیر کردوە".

سەرچاوەیەکی ئەمنیش لەبارەیەوە ڕایگەیاندوە "بەئەنجامدانی ئەم ئۆپەڕاسیۆنە، ناوەندی هەواڵگری نیشتیمانی عێراق، گەورەترین تۆڕی دابینکردنی دارایی داعشی لەناوبردووە".

سەرچاوەکە ئەوەشی وتوە "هەندێک لە ئەندامانی نێو ئەم تۆڕە لە پارێزگاکانی سەلاحەددین، کەرکووک، دیالە و بەغداد بون بەڵام دواتر دوایی کۆتایی هاتنی داعش لە عێراق، چونەتە سوریا".

سەرچاوەکە وتوشیەتی "ئەم ئۆپەڕاسیۆنە لەڕێگەی هەماهەنگی ئەمنیی بوە لەگەڵ تورکیادا و چەند ئەندامێکی ئەم تۆڕە لە تورکیادا دەستگیر کراون".


هـ ـ ر