شارپرێس... ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
كوردێكی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا به ناوی ئووغوور شاكار له به‌رده‌م دادگه‌ی شاری كریفێلد-ی ئه‌ڵمانیا دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە خۆی سووتاند.
كوردێكی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا به ناوی ئووغوور شاكار كه ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵانه و خه‌ڵكی شاری دێرسم-ی باكووری كوردستانه، ڕۆژی چوارشەممە كاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ له به‌رده‌م دادگه‌ی شاری كریفێلد بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان خۆی سووتاند.
لەکاتی هەوڵی خۆسوتاندنەکەدا بەشێک لەو خەڵکەی کە بەو ناوچەیە بوون، توانیویانە لەرێگای بەکارهێنانی جلوبەرگی خۆیانەوە ئەو کەسە بکوژیننەوە و بەخێرایی بیگەیەننە نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند بە سووتاوی.
ئووغوور شاكار به‌ر له خۆسوووتاندن كاتژمێر ٩ نامه‌یه‌كی به هاوڕێیه‌كی خۆی داوه كه ئه‌مه ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە.
شایانی باسە عەبدوڵلا ئۆجەلان رێبەری مێژووی کوردەکانی تورکیا لە دورگەی ئیمرالی لە تورکیا دەستگیر کراوە ، ماوەیەکیشە دەسەلاتدارانی تورکیا لەرێگای گۆشەگیرکردنەوە بەتەواوەتی لە جیهانی دەرەوە دابڕیوە.
دەقی نامەکە....
هاوڕێیانی هێژا،
من گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ ئیدانه ده‌كه‌م و سڵاو له هاوڕێیه چالاكگه‌ره‌كانم ده‌كه‌م؛ ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌نده ژیانیان خۆشده‌وێ كه ئاماده‌ن له‌پێناویدا بمرن.
بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه فه‌لسه‌فه‌ی «به‌رخۆدان ژیانه»ی فێری ئێمه كرد، ئێمه له هه‌ر شوێنێك بین، پێویسته به‌رخۆدان بكه‌ین، باوه‌ڕم وایه چالاكییه‌كی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌م له دژی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی گه‌لی كورد له‌ناوببه‌ن.
من ئیدانه‌ی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپاش ده‌كه‌م كه گوایه لانكه‌ی دیموكراتین، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌م كه چاو، گوێ و زمانی خۆیان له به‌رانبه‌ر چالاكیی ئه‌و هاوڕێیانه‌م داده‌خه‌ن كه له به‌رده‌م سی پی تی له چالاكیدان، من تووندوتیژیی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا و فشاره‌كانی له‌سه‌ر كوردان به‌نه‌فره‌ت ده‌كه‌م.
له بری ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك كۆیله بژین، بانگی هه‌موو كوردان ده‌كه‌م كه له‌پێناو ژیانی ئازاد شه‌ڕ بكه‌ین.
ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.
ئێمه له ده‌وری ئه‌و چالاكانه‌ی مانگرتن له خواردن ده‌بینه چه‌په‌ر كه له ده‌وری ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه بوونه‌ته چه‌په‌ر.
بێ سه‌رۆك ژیان نابێ.
بژی سه‌رۆك ئاپۆ
هه‌ڤاڵ ئووغوور
هـ ـ ر