شارپرێس... ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
ئەمریکا و ڕوسیا نزیک لەڕێککەوتنێک بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام بەبێ تورکیا.
رۆژنامەی " هائارێتز" ی ئیسرائیلی نووسینی نووسەرێکی بەناوی تسفی برئیل بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا وتوویەتی "رێکەوتنی سەرەتایی نێوان رووسیا و ئەمەریکا بۆ درووستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا ، لەلایەن ئەمەریکاوە مەرجدار کراوە بەوەی کە نابێت تورکیا هیچ رۆڵێکی لەو ناوچە ئارامە هەبێت ، ئەویش لەترسی ئەوەی تورکیا هێزەکانی خۆی لەو ناوچەیە دژ بە هێزە کوردییەکان بەکاربهێنێ کە تائێستا ئەمەریکا ئەو هێزانە بە هاوپەیمانی خۆی دەزانێت".
رۆژنامە ئیسرائیلییەکە وتویەتی " لەدرێژەی ئەو گفتوگۆ بەردەوامانەی کە لەنێوان واشنتۆن و مۆسکۆ هەیە ، هەوڵیانداوە جۆرێک لە سەرپەرشتیکردنی نێودەولەتیی بۆ ئەو پارێزگایانەی هاوسنووری تورکیان بدۆزنەوە ، کە ئەمە لەلای تورکەکان ڕەت دەکرێتەوە ، چونکە ئەوان نیازی ئەوەیان هەیە کە دەستیان لەو ناوچانە کراوە بێت بۆ شەرکردن دژ بەو هێزانەی کە خۆی پێیوایە تیرۆریستن".
بەوتەی رۆژنامەکە ئەگەر بێت و واشنتۆن و ئەنقەرە نەگەنە رێکەوتنێکی گونجاو بەجۆرێک هەردوولا پێی رازی بن ، ئەوە ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ناتوانێت پابەند بێت بەو خشتە زەمەنییەی کە دایناوە بۆ کێشانەوەی هێزەکانی خۆی لە سوریا.
سەرچاوە: pontpost
هـ ـ ر