پاش فەنزوێلا ئەمریکا چاوی لەتێکدانی وڵاتی نیکاراگوایە

جیهان

21/02/2019‌ 1425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس... یاسین نادر
جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ترەمپ لە هەندێک تویت لە واڵی تایبەتی خۆیدا ئاماژەی بەوەداوە "واشنتن لە گۆڕینی حکومەت لە نیکاراگوا پشتیوانی دەکات".

 کەناڵیRT ڕاگەیاندوە "جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی نیشتیمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە دوو تویتی جیاوازدا سەرەتا سوپای فەنزوێلا لەپشتکردن بە نیکۆلاس مادوورۆ سەرۆکی فەنزوێلا بانگهێشت کرد و لە تویتی سێیەمیشدا، -دانیەل ئۆرتێگا- سەرۆکی نیکاراگوای هێنایە بەرباس و حکومەتی وڵاتەکەی بەکوشتنی 300چالاکوان لە خۆپیشاندانەکانی سەرشەقام لە وڵاتەکەیدا لە ساڵی2018 تاوانبار کرد. ئەو هەروەها لە سزادانی ڕێکخەرانی ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزایانە بۆ ماوەی 500ساڵ بەندکردن، ڕەخنەی تووندی گرت".

بۆڵتن ئەوەشی نووسیوە "هەر ئاوا کە سەرۆک وتوویەتی، ڕۆژانی ئۆرتێگاش بەرەو ئاوابوون دەڕوات وخەڵکی نیکاراگوا بەزوویی ئازاد دەکرێن".

لەکاتێکدا، بەپێچەوانەی بانگەشەکانی بۆڵتن، لەڕاستیدا دژەکانی حکومەتی ئۆرتێگا لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو چوار ئەندامی هێزەکانی پۆلیس و مامۆستا-یەکیان کوشتووە و بەم هۆیەوە سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرچووە.

ئەمریکا زۆرجار لە خۆپیشاندەران دژی حکومەتی چەپگەرای نیکاراگوا پشتیوانی کردبوو و مانگی نۆڤەمبێری ڕابردووش، بۆڵتن لە وتارێکدا لە سێگۆشەی- فەنزوێلا، نیکاراگوا، کوبا- بەتوندی ڕەخنەی گرتبوو و وتی کە ئەم حکومەتانە پیشاندەری کۆمۆنیسمی لەرزۆک وگەندەڵی نیمچەکۆریای ڕۆژئاوان.

نیکاراگوا هەروەک فەنزوێلا، دوچاری ناڕەزایی سەرشەقام و توندوتیژی بووەتەوە، کە ئەم ناڕەزاییانە لە مانگی ئەڤڕیلی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و داوای چاکسازیی ئاسایشی کۆمەڵایەتییان کردووەو ئۆرتێگاش ئەم پلانەی هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام خۆپیشاندانەکانیش لەم وڵاتە هەر بەردەوامە.

دەوڵەتی ئەمریکا ئۆرتێگای بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سانسۆرکردنی دژە حکومەت تاوانبارکرد. لە مانگی دیسەمبری ڕابردووش، ترەمپ سزای توندی لە دژی ئەم وڵاتەش دەستپێکردوو و دەستڕاگەشتنی ئەم وڵاتەی لە سەرچاوە دارایەکانی ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی بەتووندی لێ سنووردار کردن. وڵاتی ڕوسیاش- ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەهێنانەکایەی نائارامی کۆمەڵایەتی لە نیکاراگوا بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی تایبەت کە گۆڕینی دەسەڵات لەم وڵاتەیە - تاوانبار کردووە.
هـ ـ ب