سەرۆک وەزیران یونس مەحمود لەسەر ڕەخنەکانی لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق بانگهێشت دەکات

وەرزش

21/02/2019‌ 1002 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 یونس مەحمود هێرشێکی تووند دەکاتە سەر تۆپی پێی عێراق و بەوهۆیەشەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگی کردوە تا ڕاستی کێشەکانی بۆ باس بکات.

یونس مەحموود، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاندوە "سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و جێگرەکەی راستگویی خۆیان لەدەستداوە".

یونس مەحموود، لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە "نارەزایەتی خۆی لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق پێشاندا و گوتی، عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و عەلی جەباری جێگری، متمانەی خۆیان لەدەستداوە و یەکێتییەکە هیچ بەهایەکی نەماوە".

ئەو یاریزانە وتوشیەتی "ئەگەر حکومەت عێراق پارە لە یەکێتییەکە ببڕێت، هیچ یەکێک لە ئەندامەکانی ئامادەنین لە کارەکانیدا بمێننەوە".

کاپتنەکەی پێشوی عیراق وتوشیەتی "مووچە و خەرجییەکانی ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق 400 ملیۆن دینار لەسەر حکومەت کەوتەوە، ئەوە کوا دەستگرتنە پێیەوە، ئەگەر حکومەت چاودێری و لێپێچینەوە بکات، هیچ یەکێک لە ئەندامەکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق نامێنێت".

ئێستاس یونس مەحموود لەلایەن عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆبوونەوەیەک بانگێشتکراوە و هەفتەی داهاتوو پێکەوە کۆدەبنەوە.
هـ ـ ب