بەرشەلۆنە بیر لەکڕینی هێرشبەرێکی نوێ دەکاتەوە

وەرزش

21/02/2019‌ 979 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە پلانەکانی بۆ کرینی جێگرەوەی سوارێز دەستپێکردوە.

ئەم وەرزە ئاستی لویس سوارێزی هێرشبەری بەرشەلۆنە بەجۆرێک دابەزیوە، ئیدارەی یانەکەی ناچار کردوە بیر لە کرینی هێرشبەرێکی تر بکەنەوە

رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە "لەدواین کۆبونەوەدا ئەندامانی یانەی بەرشەلۆنە کۆک بون لەسەر ئەوەی هێرشبەرێکی ژمارە 9 بکرن".

بە پێی هەواڵی ئەو رۆژنامەیە ، لە ئێستادا هەردوو یاریزان لۆکا یۆڤیتیچ و ماکسیمیلیانۆ گۆمێز لە ژێر چاودێریدان بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یەکێکیان ئیمزابکەن.
هـ ـ ب