ئیتلاعاتی ئێران: دوو گرووپی داعش لە پارێزگای سنە دەستگیرکران

جیهان

21/02/2019‌ 1210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەستگیرکردنی دوو گرووپی داعش لە پارێزگای سنە رادەگەیێنێت.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند "13 کەس لە ئەندامانی داعش کە لە چوارچێوەی دوو گرووپدا بوون و بەنیازبوون کاری تیرۆریستی بکەن و هەندێ لە مامۆستا ئایینییە سوننەکانی ئێران تیرۆر بکەن، لەپارێزگای سنە دەستگیرکراون".

بەپێی راگەیاندنەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران "بەشێک لەو کەسانە لەدەرەوەی ئێران راهێنانیان پێکراوە و بە رێنمایی یەکێک لە سەرکردەکانی داعش، دەیانویست "کردەوەی تیرۆریستی" ئەنجام بدەن. وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هەروەها دەڵێت، ژمارەیەک بۆمبی کۆنترۆڵکراو لە رێگەی دورەوە، چەک و تەقەمەنیش لەو شوێنانە دەستیبەسەردا گیراوە".

هـ ـ ب