قوباد تاڵه‌بانی‌ وه‌ڵامی‌ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌داته‌وه‌

sharpress.net

31281 جار خوێندراوه‌ته‌وه

21/02/2019‌

شارپرێس:
به‌پێی‌ تۆمارێكی‌ ده‌نگی‌ كه‌ ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه‌، قوباد تاڵه‌بانی‌ وه‌ڵامی‌ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌داته‌وه‌و به‌توندی‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ری‌.

تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ له‌كۆنفرانس كۆڵێكی‌ قوباد تاڵه‌بانیدا تۆماركراوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كادیری‌ یه‌كێتیدا ئه‌نجامیداوه‌و له‌رێی‌ یه‌كێك له‌به‌شداربووه‌كانه‌وه‌ ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه‌.

قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌و تۆماره‌دا ده‌ڵێت "لام سه‌یره‌ كه‌سێك كه‌ خۆی‌ به‌نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ وه‌سف ده‌كات‌و خۆی‌ به‌نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ داده‌نێت‌و حه‌ره‌كه‌كه‌شی‌ ناوی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێیه‌ بیر له‌چاره‌سه‌ره‌ قه‌دیمه‌كان ده‌كاته‌وه‌، بیر له‌هه‌ڵواسین‌و سێداره‌دان‌و ئه‌و قسانه‌ ده‌كاته‌وه‌.... هه‌ڵواسین‌و كوشتن‌و ئیعدام په‌یڕه‌وكردنی‌ بیروباوه‌ڕی‌ سه‌دامه‌".

له‌به‌شێكی‌ تری‌ تۆماره‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی‌ ده‌ڵێت "من نائیبی‌ ره‌ئیس وزه‌رام، ئه‌بێ‌ ته‌حه‌مولی‌ ره‌خنه‌و هه‌ندێ‌ قسه‌ی‌ لابه‌لاو هه‌ندێ‌ قسه‌ی‌ نامه‌نتیقیش بكه‌م، ئه‌گه‌ر نائیبی‌ ره‌یس وزه‌را نه‌بومایه‌و ئه‌و قسه‌یه‌ی‌ بكردایه‌، ئیحتیماله‌ عه‌شایه‌رانه‌ عیلاجم بكردایه‌ مه‌وزوعه‌كه‌، به‌ڵام من پۆست‌و وه‌زیفه‌یه‌كم هه‌یه‌ ئیحترامی‌ وه‌زیفه‌كه‌ی‌ خۆم ئه‌گرم، ئه‌گه‌ر قسه‌كانی‌ سه‌رپێچی‌ قانونی‌ كردبێت داوام له‌محامییه‌كانی‌ خۆم كردووه‌ دیراسه‌ی‌ قسه‌كانی‌ بكه‌ن ئیحتیماله‌ ئیجرائاتی‌ قانونیمان هه‌بێت به‌رامبه‌ری‌".


له‌كۆتایی تۆماره‌كه‌شیدا قوباد تاڵه‌بانی‌ ده‌ڵێت "زوو زوو سه‌.. ئه‌وه‌ڕێت، به‌رامبه‌رم، ئه‌گه‌ر به‌ردێك بگرمه‌ هه‌ر سه‌.. كه‌ ده‌وه‌ڕێ‌ به‌رامبه‌رم، به‌خوا زوو به‌ردم پێ‌ نامێنێت، بۆیه‌ موشكیله‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ نییه‌ لای‌ من".

ئه‌م وه‌ڵامه‌ی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌ره‌ك وه‌زیران بۆ شاسوار عه‌بدولواحیدی‌ سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ شاسوار عه‌بدولواحید له‌كۆمێنتێكی‌ سه‌ر په‌یجه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌فه‌یسبووك نوسیبووی‌: "منەتمان بە باوکی یەکێتیش نییە، یەکێتی بە خێری خەڵکی سلێمانی لەم شارە جێگایان بۆتەوە، خۆیان میوانێکی رەزا قورسن و رۆژێک دێت بەرپرسەکانی یەکێتی و کوڕانی تاڵەبانی لە بەردەرکی سەرا وەک مفەوەز شەماڵ هەڵدەواسرێن، ئەم کۆمێنتەیشم بۆ هەڵبگرە بۆ مێژوو"
بۆ گوێگرتن لەتۆمارە دەنگییەکە گرتە لەم لینکە بکە

هـ ـ ب







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved