شارپرێس...
لوقمان حاجى قادر
ئێران له هه‌وڵى
دروستکردنی جۆرێك له هاوسه‌نگييه بۆ ئابوورييه داته‌پێوه‌كه‌ى، كه به هۆى ئه‌و سزا ئابوورييانه‌ى واشنتۆن به‌سه‌ريدا
توشی بووە.
ئێران له هه‌وڵى
ئه‌وه‌دايه بچێته‌پاڵ پڕۆژه‌ى ڕێڕه‌ووى ئابوورى چينى- پاكستانى كه به يه‌كێك له گه‌وره‌ترين پڕۆژه‌كانى
ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵات داده‌نرێت.
ئاره‌زووى
تاران بۆ به‌شدارى له‌و پڕۆژه‌يه، ڕووبه‌ڕووى چه‌ند به‌ربه‌ستێك ده‌بێته‌وه كه
خه‌ونه‌كه‌ى تاران به‌با ده‌دات، به تايبه‌تيش كه پاكستان ئاره‌زووى ئه‌وه
ناكات هاوپه‌يمانه باوه‌كانى جێبێڵێت كه ڕياز و واشنتۆنن.
ئێران ئاسته‌نگى
گه‌وره‌ى له پێشه بۆ چوونه‌پاڵ پڕۆژه‌ى ڕێڕه‌ووى ئابوورى چينى- پاكستانى كه
تێچوونه‌كه‌ى ده‌گاته ملياره‌ها دۆلار، ئه‌مه‌ش به هۆى به‌رهه‌ڵستى توندى ئه‌مريكا
و شانشينى سعوديه كه هاوپه‌يمانه دێرينه‌كه‌ى واشنتۆنن.
ئامانجى پڕۆژه‌ى
ناوبراو دروستكردنى ڕێگايه‌كى ووشكانييه
كه شارى كاشغرى چينى به به‌نده‌رى كوادۆرى پاكستانى ده‌به‌ستيته‌وه.
پڕۆژه‌كه يه‌كێكه
له پڕۆژه سه‌ره‌كييه‌كان له چوارچێوه‌ى پێشده‌ستى پشتێنه‌ى ڕێگادا.
تێچووى مه‌زه‌نده‌كراوى
پرۆژه‌كه به 46 مليار دۆلاره.
پاكستان هيواى
زۆرى له‌سه‌ر هه‌ڵچنييوه، به تايبه‌تيش له پاڕێزگاى بلوجستانى هه‌ژارنشين.
هندستان هه‌ندێك خۆبه‌دوورگرتنى (ته‌حه‌فوز) به‌رامبه‌ر
ئه‌و پڕۆژه‌يه هه‌يه، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژيه له به‌شێكيدا به‌و به‌شه‌ى
كشميردا تێده‌په‌ڕێت كه له بن ده‌ستى پاكستان دايه.
له‌و هۆكارانه‌ى
كه‌نارگيرى ئێران زياتر ده‌كه‌ن و هيواكانى به‌با ده‌ده‌ن له چوونه پاڵ پڕۆژه‌كه،
ئه‌وه‌يه كه ئه‌جێنداى كارى هه‌موو سه‌ردانه‌كانى محه‌مه‌د بن سه‌لمانى جێنشينى
شانشينى سعوديه بۆ هندستان و چين، ئه‌و پرسانه تاوتوێ ده‌كات كه هه‌ژموونى
ئابوورى ئێران به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته زه‌به‌لاحه
ئاسياييه‌دا.
چاودێران
پێيان وايه زۆرى ئه‌و لێدوانه ئێرانييانه‌ى توڕه‌ى خۆيان به‌رامبه‌ر ده‌رئه‌نجامى
سه‌ردانه‌ى بن سه‌لمان ده‌رده‌بڕن بۆ پاكستان، قه‌باره‌ى شپرزه‌يى تاران نيشان ده‌ده‌ن
كه هاوپه‌يمانى ئابوورى ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته پته‌و ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ژموونى
ئێران به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه له سايه‌ى ئه‌و سزايانه‌ى واشنتۆن به‌سه‌ريدا سه‌پاندوون.
جان ئه‌شكزاى
كه شڕۆڤه‌كارى سياسه‌ته ستراتيژييه‌كانه ده‌ڵێت: ((له ئێستادا پاكستان سه‌ركه‌وتوو
بووه له ده‌سته‌به‌ركردنى هاوپه‌يمانييه‌كى نموونه‌يى له‌گه‌ل شانشينى سعوديه‌دا،
ئه‌مه‌ش بۆته جيگه‌ى دڵه‌ڕاوكێى هندستان و ئێران)).
ئه‌شكزاى له
پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى ((غلۆباڵ فيلاج سبيايس)) نووسيوويه‌تى: (( بۆيه‌كه‌مجاره
سعوديه سياسه‌تێكى به‌هێز په‌يڕه‌وو ده‌كات له باشوورى ئاسيا، ئه‌مه‌ش دواى سه‌ردانه
مێژوويه‌كه‌ى ميرى محه‌مه‌دى جێنشينى
سعوديه بۆ پاكستان و ئينجا هندستان.
ووتيشى ئه‌و
سياسه‌ته هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانى هه‌ژموونى هه‌رێمى پاكستان، به‌رزه‌فڕى
(تموح) ئه‌تۆمى ئێرانى و سه‌قامگيرى په‌يوه‌ندييه‌كانى
پاكستان و هندستان، به‌رزبوونه‌وه‌ى ووزه ووڵاتانى ئاسيا و بازاڕه فراوانه‌كانى
به‌كاربه‌ران و كۆششى ئاشتى له ئه‌فغانستان، به واتايه‌كى ديكه، سعوديه
هاوكێشه‌كانى خۆى هاوسه‌نگ ده‌كات له‌گه‌ل هه‌ر يه‌ك له جه‌مسه‌رى ئاسيا له لايه‌ك
و واشنتۆن له لايه‌كى ديكه‌وه.
مير محه‌مه‌د
بن سلمان سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پاكستان كۆتايى پێهێنا كه مۆركردنى
5 ڕێككه‌وتننامه‌ى به به‌هاى 18.5 مليار دۆلار لێكه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش له بواره‌كانى
پڕۆژه‌ى هاوبه‌شى نه‌وتى و ووزه‌ى به‌ستوو و پتڕۆكيماوييه‌كان و كانزاكارى.
لێكه‌وته تازه‌كان
ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌لى چوونه‌پاڵى ئه‌و پڕۆژه‌يه بۆ ئێران ئێجگار كز
و لاواز بووه، ئه‌مه‌ش ڕاى زۆرينه‌ى شاره‌زايانى پسپۆره كه چاودێرييه‌كى ووردى
دانوستانه‌كانى سه‌بارت به‌و پڕۆژه‌يه ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌م
باره‌شه‌وه شه‌هيد حسن سديقى شاره‌زاى بوارى ئابوورى له كه‌ڕاتشييه‌وه ده‌ڵێت:
(( له ڕووى كرده‌ييه‌وه، ته‌نها هه‌لێكى زۆر لاواز هه‌يه بۆ ئێران كه بچێته
پاڵ پڕۆژه‌كه، چونكه تاران گيرۆده‌ى سزا ئابوورييه‌كانى ئه‌مريكايه)).
سديقى ئه‌وه
روون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت: (( پاستان له 25 ساڵى ڕابردوودا و به هۆى فشاره‌كانى
ئه‌مريكاوه، نه‌يتوانى پڕۆژه‌ى لوله‌بۆرى گازى پاكستان- ئێران جێبه‌جێ بكات كه
به‌هاى تيچوونه‌كه‌ى ملياره‌ها دۆلاره، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش كه ئێران لايه‌نه
تايبه‌ته‌كانى ئه‌و پڕۆژه دوورمه‌ودايه‌ى ته‌واو كردبوو)).
شاره‌زا
پاكستانييه‌كه ده‌شڵێت: (( ئه‌مه به‌سه تاوه‌كو چاره‌نووسى ئاره‌زووى ئێران
بزانبين له‌و پڕۆژه‌يه تازه‌دا كه له ساڵى 2014 مۆركراوه)).
عه‌بدولخالق
عه‌لى شڕۆڤه‌كارى سياسى و ئه‌منى له كه‌راتشى،
له‌گه‌ڵ هه‌مان بۆچوونى پێشوو كۆك و ته‌بايه و ده‌ڵێت: (( پڕۆژه‌ى لوله‌بۆرى
گازه پاكستانى – ئێرانى ده‌يتوانى پێداويستييه زۆره‌كانى گازى ئيسلام ئاباد
پڕبكاته‌وه، به‌ڵام فشاره‌كانى واشنتۆن نه‌يهێشت پاكستان وابه‌سته‌ى پابه‌ندبوونه‌كانى
بێت له‌گه‌ڵ تاران‌دا)).
ڕێڕه‌ووى
ئابوورى چينى – پاكستانى.
ئه‌و ڕێڕه‌ووه
كه تێچوونه‌كه‌ى 64 مليار دۆلاره، ناوچه‌ى ڕۆژئاواى چين به به‌نده‌رى غوادرى
باشوورى پاكستانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى تۆڕێك له ڕێگا و هێڵى
ئاسنين و لوله‌بۆرى بۆ گواستنه‌وه‌ى كاڵا و نه‌وت و گاز. پڕۆژه‌كه كورترين ڕێگه‌ش
بۆ گه‌يشتن به كاڵا چينييه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و
ئاسياى ناوه‌ڕاست و ئه‌فريقيا ئاماده‌كراون.
له به‌رامبه‌ريشدا
ئێران و هندستان و پاكستان له ساڵى 2016
ڕێككه‌وتننامه‌يه‌كيان به به‌هاى ملياره‌ها دۆلار مۆركردووه بۆ په‌ره‌پێدانى
به‌نده‌رى شاباهار له باشوورى ئێران. ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته ڕێككه‌وتننامه‌ى تێپه‌ڕاندنى
سيقۆڵى ديكه‌شيان مۆركردووه بۆ درێژبوونه‌وه‌ى ڕێگه‌ى بازرگانى بۆ زۆرێك له ده‌وڵه‌ته
ناكه‌نارييه‌كانى ناوه‌ڕاستى ئاسيا.
هه‌ر له‌و
باره‌شه‌وه سديقى ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه : (( ئێران ووڵاتێكى گرنگه بۆ
پاكستان.. هێنانه ناوه‌ى بۆ ناو پڕۆژه‌ى ڕێڕه‌ووى ئابوورى خزمه‌ت به ئامانجه هه‌رێمييه‌كه
ده‌كات، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌يه كه دۆخى ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندى تاران نييه)).
سديقى ئه‌وه
ڕه‌تده‌كاته‌وه كه به‌نده‌رى شاباهارى ئێرانى كێبڕكێى به‌نده‌رى غوادر بكات، له‌و
باره‌وه ده‌ڵێت: ((ئه‌و دوو به‌نده‌ره پێويستيان به‌وه نييه كێبڕكێى يه‌كتر
بكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ر يه‌كه‌يان ئه‌وى ديكه ته‌واو ده‌كات)).
په‌يوه‌ندى
پاكستان له بنچه‌دا له‌گه‌ڵ ووڵاتانى كه‌نداو په‌يوه‌سته به ئابوورييه‌وه.
شانشينى سعوديه و ئيماڕات كه ميواندارى 3 مليۆن پاكستانى ده‌كه‌ن له ووڵاته‌كانياندا،
زۆرترين پاره‌وپوليان لێوه حه‌واڵه ده‌كرێت بۆ پاكستان، به گويره‌ى بانكى مه‌ركه‌زىپاكسستانيش
، ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ساڵانه بڕى 9 مليار دۆلار پاره‌و پول حه‌واڵه‌ى پاكستان
ده‌كه‌ن.
له‌م دوايانه‌شدا
شانشينى سعوديه سه‌رجه‌م يارمه‌تييه‌كانى بۆ پاكستان گه‌يشتۆته 12 مليار دۆلار،
سه‌ربارى ئه‌مه‌ش ڕياز نيازى وايه به زياتر له 10 مليار دۆلار وه‌به‌رهێنان له
پاكستان‌دا بكات، به تايبه‌تيش له دامه‌زراندنى
پاڵاوگه‌يه‌كى نه‌وتدا له غوادر.
سعوديه و
ئيماڕات گه‌وره‌ترين دوو هاوبه‌شى بازرگانى هه‌رێمى پاكستانن له هه‌نارده‌كردنى
كاڵا و كه‌لوپه‌ل، به تايبه‌تيش نه‌وت،
كه ساڵى پار گه‌يشتۆته 7 مليار دۆلار.
به كۆكردنه‌وه سه‌ريه‌كى هه‌موو ئه‌و پێنوێنانه (موئه‌شير)، كه‌نارگيربوونى
ئێران له ناوچه‌كه زياتر و زياتر ده‌بێت، به‌مه‌ش تاران گه‌وره‌ترين گره‌وه هه‌رێمييه‌كانى
ده‌دۆڕێنێت كه به‌نده به چوونه‌پاڵ پڕۆژه‌ى ڕێڕه‌ووى چينى – پاكستانى.
نووسينى: جان ئه‌شكزاى
شارپرێس... لوقمان حاجى قادر