25 چەکداری سەر بە تورکیا کوژران... شەڕڤانان وردەکاری تەقینەوەکەی دوێنێ عەفرینیان بڵاوکردەوە

کوردستان

22/02/2019‌ 2351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ناوەندی شارۆچکەی عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا  ٢٥ چەکدار و سەربازی سوپای تورک کوژران و ٣٦ی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ هەینی ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون، ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاو کردەوە و زانیاری لەسەر تەقینەوەی عەفرین ئاشکرا کرد.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە دراوە "هێزەکانی تووڕەیی زەیتوون، ئۆتۆمبێلیکی بۆمبڕێژکراویان لەناو سوپای تورک و چەکدارەکان، لە کاتی مەراسیمێکی سەربازی تەقاندووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢٥ چەکدار و سەربازی داگیرکەری تورک کوژران و ٣٦ی دیکەش بریندار بوون".


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: "هێزەکانمان چالاکییەکانیان لە دژی چەکدارە داگیرکەرەکانی تورک لە هەرێمی عەفرین و هەرێمەکانی دیکەی باکوری
لەسەر ئەنجامی چالاکییەکەش ئەوە ئاشکراکراوە "هێزەکانمان ٢١ی شوبات لە ناوەندی عەفرین لە کۆڵانی ڤێلا، لە نزیک نەخۆشخانەی دێرسیم، ئۆتۆمبێلیکی بۆمبڕێژکراویان لەناو چەکدارانی داگیرکەری تورک تەقاندەوە، لە ئەنجامدا ٢٥ـیان کوژران و ٣٦ـیان بریندار بوون، کە ٤ـیان ئەندامی دەزگای هەواڵگری تورک بوون".


لە کۆتاییدا ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون جەختی لەوە کردووەتەوە "ئەون وەک ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون، چالاکییە تۆڵە کردنەوەکانمان لە دژی ئەو چەکدارانە عەفرین و دەوروبەریان داگیرکردووە، بەردەوام دەکەین، تا ئەو کاتەی عەفرین و هەموو باکوری سوریا لە تیرۆری تورک و چەکدارانی پاک بکەینەوە".
هـ ـ ب