شارپرێس:
مەلا بەختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگه‌یاند، مه‌به‌ستی نیه كۆنفرانسی دابڕان كه ساڵانه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، بكاته حزب، ئه‌و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه"ئه‌و قسانه هه‌مووی هه‌ڵبه‌ستراون".
مەلا بەختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كه زیاتر له چوار مانگه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ناكات و نیگه‌رانه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌میانی وتاری كۆتایی كۆنفرانسی دابڕان له سلێمانی وتی، "من هەرگیز مەبەستم نییە دابڕان بکەم بە حیزب، به مەکتەبى سیاسى و ئەنجومەنى سەرکردایەتى دەڵێم ئەو قسانە هەمووى درۆ و هەڵبەستراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمە مولحید نین، ئێمە کارى رۆشنگەرى دەکەین و ئەو بوختانانە نامانترسێنێت".
كۆنفرانسی دابڕان ساڵانه به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ندین سیمینار بۆ نوسه‌ران و ره‌خنه‌گران ده‌به‌سترێت، زۆرینه‌ی پرسه‌كانی كۆنفرانسه‌كه له‌مساڵ و ساڵانی رابردوودا تایبه‌ت بووه به پرسی داعش و ئاین و ئیسلامگه‌رایی.
مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند، "بە تەحەداوە دەڵێم من هەرچەندە لەگەڵ حزبەکەى خۆم هەڵوێستم وەرگرتووە، بەڵام بەهیچ کەسێکم نەوتووە بەکۆمێنتێک یان بەنوسینێک هەڵوێستى پشتیوانى بۆمن دەربڕێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئەگەر من بیرلەوە بکەمەوە دابڕان بکەمە حیزب ئەوە راگەیاندنى مەرگى دابڕانەو هەرگیز نەشتى وادەکەم نەبیریشم لیکردووه‌تەوە".
ه.م