نایشارمه‌وه من دیمانه‌كه‌م نه‌بینی ، هه‌رئه‌وه‌م بینی كه یه‌ك دوو دۆست بۆیان ناردم و ئه‌وه‌شم خوێنده‌وه كه باسی هه‌ڵه‌بوون و په‌شیمانی ده‌كه‌یت ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له هه‌ڵه‌و په‌شیمانی قسه‌و هه‌ڵوێستی توندی چه‌ند پۆپۆلیستێك ،یان فه‌یسبوكه‌وانێك بێت، له‌و ژماره‌یه زۆرتر له‌ناو پارتی و یه‌كێتیشدا هه‌یه ، له 1964ه‌وه سه‌یركه تا ئه‌مڕۆ چیان به یه‌كتر و به كوردیش كردوه‌و كه‌سیشیان په‌شیمان نین ، ته‌نانه‌ت پۆپۆلیست و جنێو فرۆش و ناشرینه‌كانیش ، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وان نه‌بێت و مه‌به‌ستت ئه‌وانه بێت كه ره‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵاتی كوردی و به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی گرتوه ، ئه‌وه ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه‌و خۆت باش ده‌زانی هێزی ره‌خنه رۆڵێكی گه‌وره له په‌ره پێدانی دیموكراسیدا ده‌بینێت ، ده‌ته‌وێت ره‌خنه‌كانی فۆكۆیاما ، نوام چۆمسكی و ، تۆماس فریدمان و زۆری تری ئه‌مه‌ریكات بۆ باس بكه‌م كه له تره‌مپ و ده‌سته‌كه‌ی ده‌گرن ، به‌تایبه‌ت خۆی ، هه‌روه‌ها ده‌ته‌وێ پێت بڵێم ره‌خنه له ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاش زۆرجار قسه‌ی زۆر ره‌قی تێده‌كه‌وێت و دنیاش كۆتای نایه‌ت ، ئاگاداری سلاڤۆی ژیژك به چ زمانێ له سیستمی ئێستای دنیا ده‌گرێت.
بیرت ده‌خه‌مه‌وه ره‌خنه هه‌ڵه نیه ، كه هه‌ڵه‌ش نیه شتێك نیه ناوی په‌شیمانی بێت ، نه‌وشیروان مسته‌فا كه له ناو یه‌كێتیشدا بوو سه‌رسه‌ختانه ره‌خنه‌ی ئه‌و سیستم و حوكمڕانیه‌ی ده‌كرد ، له ساڵی 1992ه‌وه تایپێكی خوێنه‌وارو زیت ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی و كوردی و پارتی و یه‌كێتی ده‌گرن ، ره‌خنه بۆ چاككردن و بونیاد نانه نه‌ك روخاندن ، ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ی روخێنه‌ریش كه له ئه‌ده‌بدا باس ده‌كرێت بۆ روخاندن نیه ، له دنیای چه‌پ و ماركسیه‌كاندا زۆر ره‌خنه‌و ره‌خنه له خۆگرتن باس كراوه ، له سیاسه‌تا ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌و شتی له‌و بابه‌ته زۆره ، ئه‌م هه‌ڵه‌و په‌شیمانیه به‌شێكی زۆری دیرۆكی خۆت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ،مرۆڤ چۆن ده‌كرێت له ره‌خنه په‌شیمان بێته‌وه ، له كاتێكا دنیای ئێستای ئێمه هه‌مان دنیای 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو بگره خراپتریشه .
ئه‌و تایپه‌ی باسمكرد ، له گۆڤاری ئازادی و ره‌هه‌ند و بون و نیشتمان و رۆژنامه‌ی هاووڵاتی و ئاوێنه‌و چه‌ندین شوێنی تر ره‌خنه‌یان بۆ ئه‌وه‌بوو مرۆڤی كوردیش بچێته دیرۆكه‌وه ، سه‌رانی كوردیش فێری ده‌ساو ده‌سی ده‌سه‌ڵات و جێهێشتنی كورسی بن، هاوڕێ له 1991ه‌وه تا ئه‌مڕۆ مردن و جیابوونه‌وه‌ی لێده‌ربچێت چه‌ند سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی له حزبه‌كانیان كشاونه‌ته‌وه ، ئه‌ی باشه ره‌خنه‌نه‌گرین چی بكه‌ین .
چه‌ند كاره‌ساته یه‌ك سه‌ركرده‌ی پارتی و یه‌كێتی تا ئێستا به فه‌ڕمی له شه‌ڕی ناوخۆ خۆیان به هه‌ڵه نه‌زانیوه‌و له كوشتنی ئه‌و هه‌زاران لاوه‌ش په‌شیمان نین ، لێ تۆ له نوسین و وتن ، له ره‌خنه‌و هاواری چاكسازی په‌شیمان بیت ، خۆزگا ئه‌وه‌ت زیاتر روونده‌كرده‌وه له چی په‌شیمانی و چی هه‌ڵه‌بوو ؟.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج