نرخی نەوت بەرزترین ئاستی ساڵی 2019 تۆماردەكات

جیهان

23/02/2019‌ 703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزترین ئاستی ساڵی 2019ی تۆماركرد، كە نرخەكەی چەند رۆژێكە بە بەردەوامی بەرز دەبێتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی جیهانی، بە 67.73 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە بەرزترین ئاستە لەساڵی 2019 تۆماریكردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 30 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.26 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە لەمساڵدا ئەو نرخەی تۆمارنەكردووە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە هەوڵەكانی ئەمریكاو چین هەیە بۆ رێككەوتن، ئەوەش لەسەر بازرگانی نێوانیان، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح