شارپرێس بڕیارێكی بەرپرسانی یەكێتی بۆ رێككەوتن لەگەڵ پارتی ئاشكرادەكات

کوردستان

23/02/2019‌ 4708 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی بڕیاریانداوە، بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ یەكترو پرس‌و راوێژ، هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ پارتی دیموكرات واژوو نەكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست شارپرێس كەوتووە، بەرپرسانی باڵای یەكێتی، كە سەرۆكایەتی باڵە جیاوازەكانی ئەو حیزبە دەكەن، بڕیاریانداوە، كە بێ‌ راوێژكردن‌و گەڕانەوە بۆ یەكتری، هیچ گفتوگۆو رێككەوتنێك لەگەڵ پارتی نەكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو بڕیارەی بەرپرسانی یەكێتی پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە لایەنی پارتی دیموكرات دەستپێشخەری كردووە، بۆ ئەوەی بەجیا لەبارەی پێكهێنانی حكومەت، گفتوگۆ لەگەڵ باڵە جیاوازەكانی یەكێتی بكات‌و رێككەوتنیان لەگەڵ بكات.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، بەهۆی ئەو بڕیارەی بەرپرسانی یەكێتی، چەند پێشنیازێكی پارتی رەتكراوەتەوەو بەو هۆیەشەوە تائێستا هەردوولا بۆ پێكهێنانی حكومەت نەگەیشتوون بەهیچ ئەنجامێك.

هـ ـ ح