بارزانی نامەیەك ئاراستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكات

کوردستان

23/02/2019‌ 6260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكرات نامەیەكی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كردووە، كە شارپرێس زانیاری لەبارەوە بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، لەدوو رۆژی رابردوو مەسعود بارزانی ئەو نامەی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە، كە داوای لەو حیزبە كردووە، بۆ پێكهێنانی حكومەت، لەگەڵ پارتی بگەنە رێككەوتن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، مەسعود بارزانی هیچ وردەكارییەكی لەبارەی رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی نەخشتووەتەڕوو لەنامەكەو داواشی كردووە، لەو بارەوە گفتوگۆ بكەن.

لەبەرانبەردا بڕیارە ئێوارەی رۆژی شەممە، 23ی شوبات، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوە بكات‌و تاوتوێی ئەو نامەیەی مەسعود بارزانی بكات.

شارپرێس ئەوەشی زانیوە، سەرەڕای نامەكەی مەسعود بارزانی یەكێتی سوورە لەسەر داواكارییەكانی پێشووی بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەتایبەتی پرسی یەكلاكردنەوەی كێشەكان بەیەك پاكێج.

هـ ـ ـ ح