شارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
كورتولوش تاییز، رۆژنامه‌نوسی توركی له‌میانی وتارێكدا له رۆژنامه‌ى ئه‌كشام-ى توركى نزیك له حكومه‌تى ئه‌و وڵاته هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به مه‌ترسى بۆ سه‌ر توركیا وه‌سف ده‌كات.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه توركه نوسیویه‌تی، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) كار له‌سه‌ر رازىكردنى هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات بۆ دروستكردنى كیانێك كه رۆلى هه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له باكورى عێراقدا كردیان، ئه‌مه‌ش به پڕۆسه‌ى ره‌خساندنى ئارامى.
ناوبراو ئاماژه بۆ لێدوانێكى سیناتۆرى كۆماریه‌كان– لیندسى گراهام- ده‌كات كاتێك رایگه‌یاند، تره‌مپ داوا له ئه‌وروپا ده‌كات هێزێك له پێناو ناوچه‌یه‌كى ئارام‌دا ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه بكات، له‌هه‌مانكاتدا ژماره‌یه‌كى دیاریكراو هێزى ئه‌مریكا له سوریا ده‌هێڵێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ى وه‌ڵامێكى پۆزه‌تیڤى ده‌ستنه‌كه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌گه‌ر به‌پێی پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا نه‌بێت، ئه‌وا توركیا ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات و به‌سه‌ر یه‌كینه‌كانى په‌راستنى گه‌لدا سه‌رده‌كه‌وێت".
رۆژنامه‌نوسه‌كه نوسیویه‌تی، "گومانى تێدا نیه تاكو ئێستا پێنتاگۆن كار له‌سه‌ر ئه‌و پلانه ده‌كات، و ده‌یه‌وێت پلانى تره‌مپ بۆ كشانه‌وه له سوریا له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دابڕێژێت".
نوسه‌ر ده‌شڵێت، "هه‌روه‌ك تێبینى ده‌كرێت، كورته‌ى پلانه باسكراوه‌كه دروست كردنى ناوچه‌یه‌كى ئارامه و دژى توركیا به‌كارده‌هێنرێت، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى له‌م پلانه پاراستنى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه - یه‌په‌گه) یه له هێرشه‌كانى توركیا، و سنورداركردنى جوڵه‌كانى ئه‌نقه‌ره‌یه له ئاسمان و زه‌ویدا".
نوسه‌ر نمونه‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت، "له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى له باكورى عێراقدا بڵاوه‌یان كرد له‌ژێر ناوى پڕۆسه‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى ئارامى له پێناو پاراستنى ناوچه‌كه له رژێمى سه‌دام حسێن، و له‌وێ به‌ردى بناغه‌ى هه‌رێمى باكورى عێراقیان دانا، به‌هۆى ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه په‌كه‌كه جێگاى بۆ په‌یدا بوو له‌ناوچه‌كه‌دا".
پێشىوایه ئه‌مریكا و رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت ئه‌مجاره هه‌مان سیناریۆ جێبه‌جێ بكه‌ن له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى توركیادا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر زارى سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه ئه‌م پڕۆسه‌یه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له به‌رده‌وامى نوسینه‌كه‌یدا ناوبراو ده‌ڵێت، مه‌به‌ستى پێنتاگۆن دابڕینى رۆژهه‌ڵاتى فوراته له سوریا كردنییه‌تى به ناوچه‌یه‌كى خۆبه‌ڕیوه‌به‌رى، و ده‌یه‌وێت له‌م باره‌یه‌وه پاڵپشتى ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت.
له كۆتاییدا نوسه‌ر رونیكردووه‌ته‌وه، په‌ره‌سه‌نده‌كانى دواتر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانى ئه‌نقه‌ره دیاریده‌كات، كه رووه‌و ئاڕاسته‌ى ناوچه‌یه‌كى ئارامه له ژێر چاودێرى خۆیدا، به‌بێ ئه‌وه‌ى رێگا بدات پڕۆسه‌یه‌كى نوێ له جۆرى ده‌ستبه‌ركردنى ئارامى دژى توركیا له‌سه‌ر سنور ئه‌نجام بدرێت.